کوردستانی
شەڕی نێوان دوو بنەماڵە ژمارەیەک قوربانی لێکەوتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
ئەمشەو لە گەڕەکی نوێی دارەتوو لە ناحیەی دارەتووی سەر بە پارێزگای هەولێر لە شەڕی نێوان دوو بنەماڵەدا بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە 2 کەس کوژران و 5 کەسی دیکەش برینداربوون.
کاروان عارف، بەڕێوەبەری ناحیەی دارەتوو بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمشەو لە گەڕەکی نوێی دارەتوو لە ناحیەی دارەتووی سەر بە پارێزگای هەولێر بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە شەڕ لە نێوان دوو بنەماڵەدا روویدا کە خزمی یەکترن، لە ئەنجامی شەڕەکە دوو کەس کوژران و پێنج کەسی دیکەش برینداربوون".
ئاماژەی بەوەشکرد "بریندارەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە کە سەرجەمیان پیاون، هەروەها شەڕەکە کۆتایی هاتووە و هێزە ئەمنییەکان دەستیانکردووە بە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە".
س.س