عیراقی

لە بەرژەوەنديی کوردە؛ سێ داواکاری لەسەر پرۆژە یاسای بودجەی 2021 هەیە

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە بەرژەوەنديی کوردە؛ سێ داواکاری لەسەر پرۆژە یاسای بودجەی 2021 هەیە
مەودا میدیا-

ئه‌ندامێکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایدەگەیەنێت سێ مه‌رجیان بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق سه‌باره‌ت به‌ په‌سندكردنی بودجه‌ی 2021 ده‌ستنیشان كردووه‌.

محه‌مه‌د شیاع سودانی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق لە جریوەیەکیدا لە تویتەر دەڵێت "له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی بودجه‌ بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، هه‌ڵوێستمان روونه‌ و سێ خاڵمان  ده‌ستنیشان كردووه"‌.

سودانی دەشڵێت "خاڵی یه‌كه‌م، ده‌بێت لێبڕینی مووچه‌ ته‌نها به‌رپرسان و پله‌ باڵاكان بگرێته‌وه"‌ ئاماژەی بەوەش کردووە "لە خاڵی دووه‌مدا رێوشوێنێك بۆ پاراستنی هه‌ژاران و ئه‌وانه‌ی مووچه‌یان كه‌مه‌ بگیرێته‌ به‌ر".

باس لەوەش دەکات "خاڵی سێیه‌م، ماده‌كانی نێو پسووله‌ی وه‌رگرتنی خۆراك دابین بكرێت و له‌كاتی خۆی و به‌ جۆرێكی باشتر دابه‌شبكرێت".

ک. ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان