عیراقی

ئەندامێکی پەرلەمانی عیراق هەڕەشەی نانبڕین لە هەرێمی کوردستان دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەندامێکی پەرلەمانی عیراق هەڕەشەی نانبڕین لە هەرێمی کوردستان دەکات
مەودا میدیا-

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەڵێت "پێویستە هەرێمی کوردستان ئەوە بزانن کە ئەوەی مووچەکانیان دەبڕێت حکومەتەکەی خۆیانە" دەشڵێت "ئەگەر هەرێم پابەند نەبێت بە رادەستکردنی سەرجەم داهاتەکان بە حکومەتی عیراق، لە ساڵی داهاتوودا بە هەمووشێوەیەک بێبەشدەبێت لە بەشە بودجە".

مەنسور بەعیجی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق وتی "لە سەردانی شاندی هەرێمی کوردستاندا کە یەکەم سەردانیان نەبوو و کۆتا سەردانیش نابێت، هیچ رێککەوتنێکی کۆتایی نەکراوە لە نێوان شاندەکە و حکومەتی عیراقی".

وتیشی "هەرێمی کوردستان پێویستە بەباشی لەوە تێبگات بەبێ رادەستکردنی داهاتەکان هیچ بڕە پارەیەکی لە ساڵی داهاتوودا بۆ رەوانە ناکرێت".

روونیشی کردەوە "هیچ رێککەوتنێک لەنێوان هەرێم و بەغدا بەشێوەیەکی کۆتایی نەکراوە بەهۆی پابەندنەبوونی هەرێمی کوردستان بە مەرجەکانی حکومەتی ناوەند، بۆیە دەبێت حکومەتی هەرێم خۆی بەرپرسیارێتییە دەستورییەکانی بەرانبەر گەلەکەی هەڵبگرێت".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان