عیراقی

بڵێسە جەبار فەرمان: مستەفا کازمی و کابینەکەی شکستیان هێناوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بڵێسە جەبار فەرمان: مستەفا کازمی و کابینەکەی شکستیان هێناوە
مەودا میدیا-

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق و کابینەکەی شکستیان هێناوە و ئاماژە بەوە دەکات کە تائێستا تەنها %17.5 ی کارنامەی کابینەکەی کازمی جێبەجێکراوە.

بڵێسە جەبار فەرمان، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتی، لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک رایگەیاند "لیژنه‌ی به‌دواداچوونی كاری حكومه‌ت و پلانی ستراتیژیی له‌ رێگەی بانگهێشتكردنی وه‌زیران و به‌ڕێوه‌به‌ره‌ گشتییه‌كان و كه‌سانی په‌یوه‌ندیدار له‌ حكومه‌تدا بۆ گفتوگۆ و ئاراسته‌كردنی پرسیار لێیان، ئاكام توانی راپۆرتیكی ورد و پیشه‌یی بنووسێته‌وه‌ و پێشكه‌شی په‌رله‌مانی عیراقی بكات و له‌ دانیشتنی ئاسایی په‌رله‌ماندا بیخاته‌ڕوو".

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکردووە کە بەگوێرەی راپۆرتی هەڵسەنگاندنەکە مستەفا کازمی و کابینەکەی، توانیویانە تەنها رێژەی %17.5ی کارنامەکەی جێبەجێ بکەن، ئەوەش لەکاتێکدایە کە کازمی لە سەرەتای مانگی رابردوودا رایگەیاند کە توانیویەتی%70 ی کارامەکەی جێبەجێ بکات.

ئەو پەرلەمانتارە رایگەیاندووە ئەو داتایانەی لە راپۆرتەکەدا هەن شکستی کابینەکەی کازمی دەخەنەڕوو، دەشڵێت "زۆر كات ره‌خنه‌ له‌ كازمی گیراوه‌ كه‌ ته‌نها له‌ سۆشیال میدیادا و له‌ وتار و خیتابدا به‌هێزه‌ و هیچی به‌ ئاكام نه‌گه‌یاندووه‌، كه‌ ته‌نها له‌ نمایشكردنی خۆی وه‌كو ده‌وڵه‌تدارێكی سه‌ركه‌وتوو، ئەم راپۆرتە سەلمێنەری ئەو رەخنەیە".

کابینەکەی مستەفا کازمی لە سەرەتای مانگی ئایاری ئەمساڵەوە دەستبەکاربووە و لە کارنامەی کابینەکەدا هەشت خاڵی سەرەکیی ئاماژە پێکرابوون، لە سەرەتای دەستبەکاربوونییەوە کازمی چەندین هەنگاو نوێی نا و بووە جێی سەرنجی هاوڵاتیان و میدیاکان، بەڵام ماوەی چەند مانگێکە چالاکییەکانی کەمبوونەتەوە.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان