عیراقی

بەرھەم ساڵح: ئەرکی چارەنووسسازمان لەپێشە کە بریتییە لە تەواوکردنی پرۆژەی چاکسازی

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەرھەم ساڵح: ئەرکی چارەنووسسازمان لەپێشە کە بریتییە لە تەواوکردنی پرۆژەی چاکسازی
مەودا میدیا-

بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عیراق پەیامێکی بەبۆنەی ساڵی نوێی 2021وە بڵاوکردەوە تیادا پیرۆزبایی ساڵی نوێ لە گەلی عیراق کرد و رایدەگەیەنێت ئەرکی چارەنووسسازمان لەپێشە کە بریتییە لە تەواوکردنی پرۆژەی چاکسازی.

لە پەیامەکەی سەرۆک کۆماردا هاتووە "قەیران و ئاسته‌نگه‌کان به‌ڵگه‌ی که‌موکورتین له‌ سیستم و شێوازیی حوكمڕانی دا، بۆیه‌ بەرپرسیارێتی مێژوویی و نیشتمانی ئەوەمان لێدەخوازێت کاری جدی بکەین بۆ کۆتایی ھێنان بە گێژاوی قەیرانەکان، پێویستە دان بەوەدا بنێین کە سیستەمی حوكمڕانی دوای ساڵی (2003)، دووچاری کێشەی بنەڕەتی بووە و ناتوانێ وه‌ڵامی داخوازی و پێداویستی ئه‌م قۆناغه‌ بێت، بۆیە پێویستمان بە پەیمانێکی سیاسی نوێیە كە ببێتە بنه‌مای دەوڵەتێكی دادپەروەر و حوکمڕانیه‌کی دروست".

ئاماژەی بەوەشکردووە "ناکرێت ژیانی خه‌ڵک و مووچەی فەرمانبەران لە عێراق و هەرێمی کوردستان گیرۆدەی ململانێی سیاسی و گەندەڵی بێت، هەروەها ناكرێت چیتر خەڵکی عیراق باجی ململانێ و شكسته‌ سیاسییەكان و گەندەڵی بدات و یاری بە بژێوی رۆژانەیه‌وه‌ بكرێت، بۆیه‌ پێویسته‌ پێداچوونەوەی سه‌رانسه‌ری ئه‌نجام بده‌ین و بڕیاری چاکسازی راسته‌قینه‌ بدەین که‌ رێگری بکات لە سه‌رپێچیکردن بۆ سه‌ر داهاتی گشتی و هه‌لومه‌رجێک بێنێته‌ کایه‌وه‌ که‌ ژیانی خه‌ڵک و مووچەی فەرمانبەران لە عیراق و هەرێمی کوردستان گیرۆدەی ململانێی سیاسی و گەندەڵی نەبێت".

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان