عیراقی

مستەفا کازمی: گەل شایستەی چاکسازییە

مەودا میدیا - سلێمانی |


مستەفا کازمی: گەل شایستەی چاکسازییە
مەودا میدیا-

سەرۆک وەزیرانی عیراق رایدەگەیەنێت گەل شایستەی چاکسازییەکە  لە ئاست قوربانییەکانی، ئاماژە بەوەشدەکات پێکەوە بەرپرسیارێتییان هەڵگرت و ئاستەنگەکانیان تێپەڕاند.

مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق لە جریوەیەکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر بەبۆنەی سەرساڵی نوێوە پەیامێکی پیرۆزبایی بە زمانی کوردی و عەرەبی بڵاوکردەوە و نووسیویەتی "هەموو ساڵێک خەڵکی ئێمە لە سەرانسەری عیراق لە خۆشیدابن، ئاشتی دەخوازم بۆ گەلی خۆمان و سەراپای جیهان".

ئاماژەی بەوەشکردووە "پێکەوە بەرپرسیارێتیمان هەڵگرت و ئاستەنکییە گەورەکانمان تێپەڕاند، هەر پێکەوەش درێژی بە کاروانی گەشەپێدان دەدەین تا گەیشتن بە کەناری ئارام، گەل شایستەی چاکسازییەکە لە ئاست قوربانییەکانی".

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان