عیراقی

ترەمپ هەڕەشەی لێكردوون.. سەركردەكانی میلیشیا شیعەكانی عیراق بەرەو ئێران هەڵهاتن

مەودا میدیا - سلێمانی |


ترەمپ هەڕەشەی لێكردوون.. سەركردەكانی میلیشیا شیعەكانی عیراق بەرەو ئێران هەڵهاتن
مەودا میدیا-

لە ترسی كاردانەی توندی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا بۆ سەر میلیشیا و سەركردەكانی شیعە لە ئەگەری وەڵامدانەوەی هێرشی ئێران بۆ سەر هێزەكانی ئەمەریكا، بەشێكی زۆر لە سەركردەی میلیشیا شیعەكان، عیراقیان بەرەو ئێران بەجێهێشت.

بەپێی هەواڵێكی تەلەڤزیۆنی ئەلعەرەبییە "ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی ئێرانی داوای لە سەركردەكانی میلیشیا شیعەكان كردووە عیراق بەجێبهێڵن و خۆیان بگەیەننە ئێران".

بەپێی زانیارییەكان ئەوەش هاتووە "ئەكرەم كەعبی، سەركردەی نوجەبا‌و، هادی عامری، سەركردەی فەیلەقی بەدر و چەند سەركردەیەكی دیكەش ناوچەی جادریەیان بەجێهێشتووە و لە رێگەی دەروازەی سنووری مەنزەرییەوە عیراقیان بەرەو ئێران بەجێهێشتووە".

لەگەڵ نزیكبوونەوەی ساڵڕۆژی كوشتنی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودسی ئێرانی كە رۆژی 3ی كانونی دووەمی ساڵی 2020 لەلایەن فڕۆكەی بێ فڕۆكەوانی ئەمەریكاوە كوژرا، ئێران هەڕەشەی تۆڵەكردنەوە دەكات و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا وتوویەتی "وەڵامی توندیان بۆ هەر هێرشێكی ئێران بۆ سەر هێزەكانی ئەمەریكا دەبێت".

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان