عیراقی

شاندێکی سیاسیی هەرێمی کوردستان دەچێتە بەغدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


شاندێکی سیاسیی هەرێمی کوردستان دەچێتە بەغدا
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئاشکرای کرد بڕیارە لە سەرەتای ساڵی نوێدا شاندێکی سیاسیی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا، ئاماژەی بەوەشکردبەپێی پرۆژە یاسای بودجەی 2021 بێت پشکی کورد تاڕادەیەک باشە، بەڵام ترسی زۆرمان هەیە پرۆژە یاساکە وەک خۆی تێنەپەڕێت لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق.

ئارەزوو مەحمود، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2021ی عیراق لە ئەنجومەنی نوێنەرانە و هەفتەیەک تا 10 رۆژی پێویستە، بۆ ئەوەی لەلایەن لیژنەی یاسایی و داراییەوە تاوتوێ بکرێت، دواتر دێتە ئەنجومەنی نوێنەران خوێندنەوەی یەکەمی بۆ دەکرێت".

ئاماژەی بەوەشکرد "بەپێی پرۆژە یاساکە بێت پشکی کورد تاڕادەیەک باشە، بەڵام ترسی زۆرمان هەیە پرۆژە یاساکە وەک خۆی تێنەپەڕێت لە ئەنجومەنی نوێنەران، چونکە لایەنە سیاسییە عەرەبەکان ناکۆکییەکی زۆریان هەیە لەسەر بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان".

ئارەزوو مەحمود وتی "ئەو شاندی دانوستانکاری هەرێمی کوردستان کە هاتبوون بۆ بەغدا کاری زۆر باشی هونەری و یاساییان کردووە، بەڵام پێوستی بە پاڵپشتی سیاسی هەیە، چونکە ئەو شەڕەی لە بەغدا هەیە زیاتر شەڕی سیاسییە".

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئەوەشی خستەڕوو "بڕیارە لە سەرەتای ساڵی نوێدا شاندێکی سیاسیی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بکات بەمەبەستی پاڵپشتیکردنی شاندە هونەرییەکەی هەرێمی کوردستان، هەروەها ئێمەش لە ئەنجومەنی نوێنەران تا بتوانین  پشتگیریی یاساکە دەکەین، بۆ ئەوەی بەشی هەرێمی کوردستان وەک خۆی تێپەڕێت".

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان