ئابووری
لە ئەمساڵدا نرخی نەوت دەگاتە 65 دۆلار
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
راوێژکاری دارایی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق رایدەگەیەنێت پێشبینی دەکەن لە بەهاری ئەمساڵدا نرخی بەرمیلێک نەوت بگاتە 65 دۆلاری ئەمەریکی، ئاماژەی بەوەشکرد بەرزبوونەوەی نرخی نەوت رێگە چارەیە بۆ پڕکردنەوەی ئەو کورتهێنانە داراییەی کە لە عیراقدا هەیە.
مەزهەر محەمەد، راوێژکاری دارایی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق بە ئاژانسی هەواڵی "ئەلعیراقییەی" راگەیاندووە "بەرزبوونەوەی نرخی نەوت یەکێکە لە رێگە چارەکان بۆ پڕکردنەوەی ئەو کورتهێنانە داراییەی لە عیراق بوونی هەیە، بۆیە پێشبینی دەکەین لە بەهاری ئەمساڵدا نرخی یەک بەرمیل نەوت بگاتە 65 دۆلاری ئەمەریکی".

ئەو راوێژکارەی کازمی ئەوەشی خستەڕوو "لە ئێستادا خواست لەسەر نەوت زیادیکردووە، هەروەها دوای ئەوەی رێکار و مەرجەکانی سەر گواستنەوە نەوت هەڵدەگیرێت و دۆخی جیهان بەرەو باشتربوون دەچێت".
س.س