کوردستانی
" وەزیرە تازەکەی سامانە سروشتییەکان لەوەی پێشوو باشتر نابێت"
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
پەرلەمانتارێکی گۆڕان رایگەیاند کە وەزیرە تازەکەی سامانە سروشتییەکان لەوەی پێشوو باشتر نابێت و دەنگدان بەو کاندیدە دەنگدانە بە سیاسەتی بڕینی مووآچەی خەڵک.
پەرلەمانتارێکی گۆڕان رایگەیاند کە وەزیرە تازەکەی سامانە سروشتییەکان لەوەی پێشوو باشتر نابێت و دەنگدان بەو کاندیدە دەنگدانە بە سیاسەتی بڕینی مووآچەی خەڵک.
هۆشیار عەبدوڵا، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراسکیۆنی گۆڕان لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک لەبارەی کاندیدکردنی کەمال ئەتروشی بۆ وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێم، ڕایگەیاند: وەزیرە کۆنەکەیان لێکردبوینە سوپەرمانی سەرکەوتنی ئابوری سەربەخۆ کەچی ئەنجامەکەی ماڵوێرانیی بوو، ئەم تازەیەش کە وەک شارەزا و تەکنۆقرات و لێهاتوو دەخەنە ڕوو بێگومان لەو باشتر نابێ.
پەرلەمانتارەکەی گۆڕان ئەوەشێ خستووەتەڕوو "دەنگدان و متمانەدان بەو کاندیدە نوێیە هەر دەنگدان نیە بە کەسێک بۆ پۆستێکی دیاریکراو و بەس بەڵکو دەنگدان و رازی بونە بە سیاسەتی نەوتی هەرێم کە ناشەفەف و پڕ گەندەڵییە".
جەختیشیکردووەتەوە: دەنگدان بەو سیاسەتە، دەنگدانە بە هەمو ئەو تاوانانەی بە هۆی سیاسەتی نەوتییەوە لە پاشەکەوتی زۆرەملێوە بۆ دواخستن و لێبرین و لێدزین و حەفتا رۆژ و هەشتا رۆژ نەبونی موچە بەسەر خەڵکی کوردستان هاتووە".
ئەمە لەکاتێکدایە کە بڕیار وایە سبەی چوارشەممە لە پەرلەمانی کوردستان دەنگدان بکرێت لەسەر متمانەدان بە کەمال ئەتروشی کاندیدی پارتی بۆ پۆستی وەزارەتی سامانە سروشتیەکان.
ب.م