عارف قوربانی
رێگەی سه‌ری حسێن؛ ئاماژه‌یه‌كی مه‌ترسیدار بۆ كورد
یه‌كێك له‌و كاره‌كته‌ره سیاسییانه‌ی كورد كه لەدوای كه‌وتنی سه‌دام له به‌غدا بوو، بۆی گێڕامه‌وه وتی رۆژێك له‌گه‌ڵ پۆڵ برێمه‌ر حاكمی مه‌ده‌نی عیراق له ژووره‌كه‌ی دانیشتبووین باسی ره‌وشی ئه‌منیی عیراقمان ده‌كرد، رۆژی پێشووتر ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له كه‌ربه‌لا رووی‌دابوو و ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی كوژرابوون. من وتم ئه‌مڕۆ مه‌راسیمی گه‌وره هه‌یه له كه‌ربه‌لا به‌هیوام باش كۆنترۆڵ كرابێت، ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ كرده‌ی تیرۆریستی رووبدات، قوربانیی زۆر زۆری لێده‌كه‌وێته‌وه. كۆنترۆڵی تهلهڤزیۆنهكهشم به‌ده‌سته‌وه بوو به‌نێو كه‌ناڵه‌كاندا ده‌گه‌ڕام، له‌و كاته‌دا چووه سه‌ر دیمه‌نی راسته‌وخۆی مه‌راسیمی شیعه‌كان كه به سه‌دان هه‌زار كه‌س به‌شدارییان كردبوو، له‌سه‌ر ئه‌و كه‌ناڵه رامگرت و وتم ئه‌وه كه‌ربه‌لایه.
له‌ناو دیمه‌نه‌كاندا جارجار زوومی كامێرا ده‌چووه سه‌ر كاره‌كته‌ره سیاسی و سه‌ركرده‌كانی شیعه كه له مه‌راسیمه‌كەدا به‌شداربوون و ئه‌وانیش وه‌ك به‌شداربووانی دیکە شینیان ده‌گێڕا. پۆڵ برێمه‌ر به ده‌موچاو هه‌ندێك له سه‌ركرده‌كانی ده‌ناسییه‌وه، لێی پرسیم ئه‌وه بۆ هه‌موویان ده‌گرین، منیش وتم بۆ ئیمام حسێن. برێمه‌ر لێی پرسیم: ئایا له ته‌قینه‌وه‌كه‌ی دوێنێ كوژراوه؟ پێم وت نه‌خێر، 1400 ساڵ پێشتر كوژراوه، به‌ڵام شیعه‌كان ساڵانه وه‌ك نه‌ریت چه‌ندین بۆنه‌یان هه‌یه بۆ ئه‌م رووداوه، ئیتر كه‌وتمه گێڕانه‌وه‌ی چیرۆكی كوشتنی حسێن و وتم ئه‌و چه‌ند ساڵه‌ش سه‌دام حوكمی كردووه رێگه‌ی نه‌داوه به ئازادی ئه‌م مه‌راسیمانه بگێڕن، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌مساڵ بۆ یه‌كه‌مجاره به ئازادی ئه‌و یاده ده‌كه‌نه‌وه، بۆیه ده‌بینی هه‌ست و سۆزێكی تێكه‌ڵ به ئازادییان هه‌یه له‌گه‌ڵ ماتهمینییهكهیاندا، كه من ئه‌م قسانه‌م ده‌كرد، پۆڵ بریمه‌ر چووبووه ناو خه‌یاڵێكی قووڵه‌وه و چاوی له‌سه‌ر شاشه‌كه نهدهجووڵاند، واهه‌ستم كرد ره‌نگه گوێی نه‌دابێته قسه‌كانم، كه من راوه‌ستام برێمه‌ر وتی ئه‌وانه‌ی تۆ ده‌یڵێیت هه‌مووی باسی رابردووه، به‌ڵام من بیر له داهاتوو ده‌كه‌مه‌وه، ده‌بێت ئه‌مانه ئایندهی عیراق به‌ره‌و كوێ ببەن؟
ئاوڕدانه‌وه له مێژووی ئه‌م نزیك به هه‌ژده ساڵه‌ی عیراق، پێویستی به هیچ توێژینه‌وه و خۆماندووكردنێك نییه تاوەکو ئه‌و ئه‌نجامه به چاوێكی روون ببینیت، کە ئه‌و عه‌قڵیه‌ته عیراقی به‌كوێ گه‌یاندووه. دیمه‌نه‌كانی كوشتنی هه‌زاران كه‌س له مامۆستای زانكۆ و پزیشك و ئه‌ندازیار و ئه‌فسه‌ر و فڕۆكه‌وان و ئهكادیمستهكانی سوننه ته‌نیا له‌سه‌ر (ناوه‌كانیان)، به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی تێبگه‌یت عیراق چ خهراباتێكه. وێناكردنی داهاتووش هێنده ئه‌ركێكی قورس نییه تاوەکو پێویستی به لێكۆڵینه‌وه و شهنوكهوكردن و تێگه‌یشتن له ئامانج و ستراتیژی شیعه‌كان بێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌وه تێبگه‌یت پاش ده ساڵی دیکە عیراق چی به‌سه‌ر دێت. هیچ ده‌سه‌ڵاتدارێك هێنده‌ی شیعه‌كان له‌وه‌دا شه‌فاف نه‌بوون، كه به ئاشكرا ده‌یانه‌وێ پێكهاته مه‌زهه‌بی و ئیتنیكییهكانی دیکە له‌ناو مه‌زهه‌بی شیعه‌دا بتوێننه‌وه. ئه‌وه‌ی سه‌دام ده‌یویست به پرۆسه‌ی ته‌عریب بیكات و نه‌یتوانی هه‌موو ئامانجه‌كانی بپێكێت، ئێستا ئه‌مان به سیاسه‌تی ته‌شه‌یوع به‌ره‌و لوتكه سه‌رده‌كه‌ون.
ته‌نیا له دوو كرده‌ی پرۆسه‌ی (هێنان و راوه‌دوونانی داعش) كۆتاییان به هه‌ژموون و له‌مپه‌ری سه‌د ساڵه‌ی سوننه‌كان هێنا. به ده‌ركردنی یاسا بۆ پارێزگاریی له شوێنه پیرۆزه‌كانی شیعه و به یاساییكردنی حه‌شدی شه‌عبی كه له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و پێویستییه دروستكرا ئه‌ركی پاراستنی شوێنه پیرۆزه‌كانه، كه‌وتنه سه‌ر راسته‌ڕێی ئه‌و قۆناغه‌ش كه كوردیش به ده‌ردی سوننه‌كان ببه‌ن و زۆر زووتر له‌وه‌ی چاوه‌ڕوان ده‌كرا، به‌هۆی بیرنه‌كردنه‌وه و بێئاگایی كورد له‌وه‌ی چی له چوارده‌وری ده‌گوزه‌رێت، خه‌ریكه له گه‌یشتن به‌م ئامانجه‌ش نزیكده‌بنه‌وه.
له‌م رۆژانه‌ی رابردوو له كه‌ناڵی ئاسمانیی كه‌ربه‌لا راپۆرتێكم بینی كه له تیمێكی پسپۆڕی مێژوویی و جوگرافی و ئاسهوارناس پێكهاتبوون ده‌ستیان به گه‌شتێكی كنه‌وپشكنین كردبوو بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و رێگەیه‌ی مهوكیبی سه‌ری حسێن و سهبایهكانیان له كوفه‌وه پێدا بردووه بۆ شام. چیرۆكه‌كه به‌و جۆره ده‌گێڕنه‌وه دوای ئه‌وه‌ی حسێن له کوفه ده‌كوژرێت سه‌ری له لاشه‌كه‌ی ده‌كه‌نه‌وه و له‌گه‌ڵ ئه‌و كچ و ژنانه‌ی ده‌ستگیرده‌كرێن به كاروانێك به‌ڕێده‌كرێن بۆ شام تا وه‌كو دیاری پێشكه‌ش به ركابه‌ره‌كه‌ی بكرێت. تیمه‌كه مژده‌ی ئه‌وه‌یان ده‌دایه شیعه‌كان كه رێگەكهیان دۆزیوه‌ته‌وه و به ئاسکی موسڵ و نزیك ته‌لەعفه‌ر و به‌ناو شنگالدا تێده‌په‌ڕێت.
هه‌رچه‌نده ئه‌م چیرۆكه كۆنه و شیعه‌كان زۆر له مێژه سێ وێنایان وه‌ك ئه‌گه‌ری رێگەی گه‌یشتن له كوفه شوێنی كوشتنی ئیمام حسێنه‌وه بۆ دیمه‌شق شوێنی نیشته‌جێی یه‌زدی كوڕی مه‌عاوییه كێشاوه و زۆر توێژینه‌وه و لێكدانه‌وه‌یان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی به ره‌چاوكردنی هۆكاره‌كانی گواستنه‌وه‌ی ئه‌وكات رێگەكه بدۆزنه‌وه. ئه‌مه پرسێكه هێشتا به شاراوه‌یی ماوه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی شاراوه نییه ئه‌وه‌یه كه شیعه زۆر به باشی توانیویەتی وه‌به‌رهێنان له ئایین و مه‌زهه‌ب و ئه‌و چیرۆكانه بكه‌ن كه له مێژووی ئیسلامدا روویانداوه. ئێستاش شاراوه نییه كه چاویان بڕیوه‌ته سه‌ر كورد و كوردستان و نه‌یانشاردووەته‌وه كورد وه‌ك مه‌ترسی به‌رده‌م خۆیان وێنا ده‌كه‌ن. بۆیه زۆر به ئاسانی ده‌توانن سه‌رنجی شیعه بگوازنه‌وه بۆ هه‌ر جوگرافیایه‌ك كه پێویستیان پێیه‌تی. دوای كه‌وتنی سه‌دام له ناوچه‌كانی دوزخورماتوو چیرۆكێكیان دروستكرد به‌وه‌ی ئه‌سپه‌كه‌ی ئیمام عه‌لی له‌سه‌ر ئه‌و كێوه راوه‌ستاوه كه ده‌ڕوانێته سه‌ر خورماتوو و ناوچه‌كانی بناری گلدا، ئیدی به زۆری زۆرداری كردیانه زیارهتگایهك و هێزیان بۆ پاراستنی دروستكرد و ئه‌نجامی رووداوهكانیشمان بینی ئه‌و ناوچه‌یه چی به‌سه‌رهات.
كه‌م نه‌بوون ئه‌وانه‌شی له سه‌ره‌تای هاتنی داعش و گۆڕینی ئاراسته‌كه‌یان له ده‌روازه‌كانی به‌غدا و سامه‌ڕاوه بۆ گرتنی شنگال به‌وه لێكده‌دایه‌وه كه شنگال ئه‌گه‌ر له رابردوودا قوربانیی ئایین و نه‌ته‌وه بووبن، ئه‌مجاره بوونه قوربانیی جوگرافیاكهیان و گرتنی شنگال بۆ ته‌واوكردنی پرۆسه‌ی پێكه‌وه‌به‌ستنی هیلالی شیعی بوو، رێگەی گه‌یشتنی ئێران به شام. ئه‌گه‌ر ئه‌وكات باوه‌ڕ به‌و راستییه نه‌ده‌كرا، ئیدی ده‌بێت كورد به ئاگابێته‌وه و ورووژاندنی ئه‌م چیرۆكه تازه‌یه كه سه‌ری حسێن به خاكی كوردستاندا گوازراوه‌ته‌وه بۆ دیمه‌شق، ئاماژه‌ی روون و ئاشكران بۆ پلانی داهاتووی شیعه كه ده‌ست به‌سه‌ر ته‌واوی ئه‌و ناوچانه‌دا ده‌گرێت.
هه‌موومان ده‌زانین كاریگه‌ریی ئه‌و هه‌ست و سۆزه دروستكراوه تاوەکو چ ئه‌ندازه‌یه‌ك بۆ ناو قووڵایی دڵ و ده‌روونی تاك به‌تاك و ناو كۆمه‌ڵگه‌ی شیعی شۆڕبووه‌ته‌وه. ئه‌وه‌ش ئاشكرایه كه چه‌ند به‌ند و بڕگه‌ی ده‌ستووری و یاساییان سه‌پاندووه به‌ناو بۆ پارێزگاریی له شوێنه پیرۆزه‌كانی شیعه. سبه‌ینێ هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی مهرجهعێكیان داوایكرد پێویسته پیرۆزیی ئه‌و رێگەیه بپارێزین، به‌دڵنیاییه‌وه جێپێی هه‌ر ژن و كچێكی لایه‌نگری حسێن كه وه‌ك سه‌بایا گوازراونه‌ته‌وه، به سریه‌یه‌كی حه‌شدی شه‌عبی پڕده‌كه‌نه‌وه. پێویسته كورد ئه‌مه وه‌ك ئاماژه‌یه‌كی مه‌ترسیدار و راگه‌یاندنی سیناریۆیه‌ك بۆ ئاماده‌كردنی رای گشتی شیعی بۆ په‌لاماردانی كوردستان ببینێت.
خێره 1400 ساڵه په‌ییان به‌و نهێنییه نه‌بردووه كه له كام رێگەوه سه‌ری حسێنیان بردووه بۆ شام، ئێستا لەم کاتەدا مژده‌ی دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌كه ده‌ده‌ن به‌گوێی رای گشتی شیعه‌دا، كه ئه‌و رێگه‌یه كوردستانه؟