کوردستانی

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەیەکی گرنگ ئەنجام دەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەیەکی گرنگ ئەنجام دەدات
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

بڕیارە سبەینێ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم کۆبێتەوە.

سەرچاوەیەکی تایبەت لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "سبەینێ پێنجشەممە 7ی کانونی دووەمی 2021 ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە".

لەبارەی تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکە ئەو سەرچاوەیە وتی "تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەکە ئامادە‌كارییە بۆ خە‌مڵاندنی داھات و خە‌رجییە‌كان بە‌مە‌بە‌ستی ئامادە‌كردنی پرۆژە‌ یاسای بودجەی ساڵی 2021ی هەرێمی کوردستان".

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان دەیەوێت پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2021 ئامادە بکات و بینێرێتە پەرلەمانی کوردستان، ئەمەش لە کاتێکدایە لە ئێستاشدا پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2021ی عیراق لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقە و دەنگی لەسەر نەدراوە.

س.س
Qaiwan
Qaiwan