کوردستانی

کاتی دەستپێکردنەوەی پرۆسەی خوێندن دواخرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


کاتی دەستپێکردنەوەی پرۆسەی خوێندن دواخرا
مەودا میدیا-

سەرۆکی لیژنەی لیژنه‌ى په‌روه‌رده‌ و خوێندنى باڵاو توێژینەوەی زانستی لە پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت لەسەر پێشنیازی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی ھەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا دواخرا بۆ کاتێکی دیکە.

عەبدولسەلام دۆڵەمەڕی، سەرۆکی لیژنەی لیژنه‌ى په‌روه‌رده‌ و خوێندنى باڵاو توێژینەوەی زانستی لە پەرلەمانی کوردستان لە لاپەڕەی تایبەتی خۆت لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە "لەسەر پێشنیازی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی ھەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا دواخرا بۆ کاتێکی دیکە، تاوەکو دڵنیا دەبنەوە لە مەترسی ڤایرۆسە نوێ یەکە".

ئاماژەی بەوەشکردووە "ئەو بڕیارە بۆ پاراستنی گیانی ھاوڵاتییانە لەم پەتایە، ئەمە لە کاتێکدایە کەوا لە کۆبوونەوەی 2020/12/6مان لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە تەبەنی ئەوەمان کردبوو کەوا پێویستە لە بەرواری 2021/1/10 دەست بە پrۆسەی خوێندن بکرێت، بەڵام لەکۆتاییدا سەلامەتی گیانی مامۆستایان و قوتابیان و خانەوادە بەڕێزەکانیان لە ھەموو شتێک گرنگترە".

لە کۆتایشدا نووسیویەتی "داواتان لێ دەکەین کەوا دان بەخۆتاندا بگرن و چاوەڕێی دوا ھەڵسەنگاندنی تەندروستی و ئامادەکاری و میکانیزمی وەزارەتی پەروەردە بکەن".

Qaiwan
Qaiwan