کوردستانی
دووبارە پارتی هێرشدەکاتەوە سەر فراکسیۆنە ئۆپۆزسیۆنەکانی پەرلەمانی کوردستان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان رایدەگەیەنێت ئاستی مەعریفەی پەرلەمانتارانی ئۆپۆزسیۆن گەلێک نزمە، ئاماژە بەوەشدەکات لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمان، چەند پەرلەمانتارێک لە هێزە ئۆپۆزسیۆنەکان رووی دەم و پرسیارەکانیان ئاراستەی بەربژێری پۆستی وەزیری سامانە سروشتییەکان کرد، کە هێشتان متمانەی پەرلەمانی وەرنەگرتبوو.
رێبوار بابکەیی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە لاپەڕەی تایبەت خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک لەبارەی گرژیی و ئاڵۆزییەکانی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمان نووسیویەتی "ئاستی مەعریفەی پەرلەمانتارانی ئۆپۆزسیۆن گەلێک نزمە، چونکە لە هیچ پەرلەمانانی دونیای دیموکراسی نەبووەو نەکراوە، ئۆپۆزسیۆن پرسیار ئاراستەی بەربژێر بۆ پۆستی وەزیر بکات داوای بەرنامەو پلانی وەزارەتەکەی لێبکات، لە کاتێکدا هێشتا متمانەی پێنەدراوەو بەفەرمی نەبۆتە وەزیر".
ئاماژەی بەوەشکردووە "لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمان، چەند پەرلەمانتارێک لە هێزە ئۆپۆزسیۆنەکان رووی دەم و پرسیارەکانیان ئاراستەی بەربژێری پۆستی وەزیری سامانە سروشتییەکان کرد، کە هێشتان متمانەی پەرلەمانی وەرنەگرتبوو تەنانەت هەبوو پرسیاری کەم و کورتییەکانی وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی لە کابینەی رابردووی لێکرد، وای دەزانی ناوبراو لە کابینەی هەشتەم وەزیری سامانە سروشتییەکان بووە".
لە بەشێکی دیکەی نووسینەکەیدا دەڵێت " ئۆپۆزسیۆنێک لەناو کۆبوونەوەی لیژنەکان کە کامێرای لێنییە داوای نەکردنی کۆبوونەوەکانی لیژنەکان بکات بە بیانووی ئەوەی رێگەیان دوورە، داوا بکات مانگی جارێک لیژنە کۆببێتەوە، بەڵام لە بەردەمی کامێرا لە دانیشتنی پەرلەمان داوا بکەی زوو زوو پەرلەمان کۆببێتەوە، کە هەردووکی بۆ خاتری بە دواداچوونە بۆ کێشەی هاوڵاتی و پێویستی کۆمەڵگە و بەرژەوندیی گشتی".
لە کۆتایی نووسینەکەشیدا هاتووە " ئۆپۆزسیۆنێک لە بەردەم پەخشی راستەوخۆ بە زمانی هەڕەشەو بە چاو سوورکردن بدوێت و لە دوای پەخش مجامەلەی دەسەڵات بکات و خەریکی وێنەگرتنی جەماعی و پێکەنین و قسەی نەستەق بێت، بەڵێ بۆ دیموکراسیەتی پەرلەمانی، بەڵێ بۆ ئۆپۆزسیۆنی پێگەیشتوو".
س.س