کوردستانی

ئەنجومەنی وەزیران بۆ ئامادەکردنی "بوودجەی ئەمساڵ" کۆدەبێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەنجومەنی وەزیران بۆ ئامادەکردنی "بوودجەی ئەمساڵ" کۆدەبێتەوە
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و یەکێک لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە قسەکردنە لەبارەی ئامادەکردنی رەشنوسی بودجەی ساڵی 2021.

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە "ئەنجومەنی وەزیران پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 7 كانوونی دووەمی 2021، بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەت و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەت کۆدەبێتەوە".

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە کە لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی ئامادەکردنی "پێشنووسی یەكەمی پرۆژە یاسای بوودجەی 2021 هەرێمی كوردستان".

بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە "پلانی وەزارەتەكان بۆ رێكخستنەوەی داهات و كەمكردنەوەی خەرجییەكان، سنوورداركردنی كورتهێنانی دارایی بۆ ساڵی 2021 و هەروەها هەڵسەنگاندنی ئاستی جێبەجێكردنی بڕیارەكانی ئەنجومەنی وەزیران بۆ رێكخستنەوەی داهات لەسەر ئاستی وەزارەتەكان لە ساڵانی 2019-2020 دا" دەکرێت.

ئەمە لەکاتێکدایە کە ماوەی شەش ساڵە حکومەتی هەرێم پرۆژە یاسای بودجەی نەناردووەتە پەرلەمان و حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبێ یاسای بودجە بەڕێوەبراوە.

ب.م

Qaiwan
Qaiwan