کوردستانی
ئەمینداری یەکگرتووی ئیسلامی لەبارەی ئاڵۆزییەکانی ئەمەریکا پەیامێکی بڵاوکردەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمینداری یەکگرتووی ئیسلامیی كوردستان رایگەیاند "ترەمپ لەبەر خۆی مێژوویەک لێڵ دەکات" و ئەوەش بە کاریگەری پەروەردە لەسەر سەرکردەکان لە قەڵەم دەدات.
سەلاحەدین محەمەد بەهادین، ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لەبارەی هەڵکوتانە سەر کۆنگرێسی ئەمەریکا لەلایەن لایەنگرانی ترەمپەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە.
لە پەیامەکەی ئەمینداری یەکگرتوودا ئاماژە بەوە کراوە "ئاڵوگۆڕی ئاشتیانه‌ی ده‌سه‌ڵات به‌شێكی زیندووی پرۆسه‌ی دیموكراسییه، كه ئه‌مەریكا تێیدا سه‌ركه‌توو بوو، به‌ڵام ئه‌مڕۆ لادان و دابه‌زینێكی گه‌وره له‌و به‌هاو ده‌ستكه‌وته مرۆییه ده‌بینین".
لە پەیامەکەدا ئەوەش هاتووە "لێره‌دا كاریگه‌ری جۆری په‌روه‌رده و فه‌رهه‌نگی تاك له پێگه و پۆستی سه‌ركردانه‌دا به‌دی ده‌كه‌ین، كه له‌به‌ر خۆی مێژوویه‌ك لێل ده‌كات".
درەنگانێکی شەوی رابردوو لایەنگرانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا هەڵیانکوتایە سەر باڵەخانەی کۆنگرێسی ئەو وڵاتە و داوایان دەکرد ترەمپ لە دەسەڵاتدا بمینێتەوە.
ب.م