کوردستانی
رێژەی %60 خانمان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دووچاری هەراسانکردنی سێکسی دەبنەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
توێژینەوەکی نوێ دەریخستووە کە رێژەی %60 ی ئەو خانمانەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەکاردەهێنن دووچاری هەراسانکردنی سێکسی دەبنەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا ئەنجامی توێژینەوەیەکی مەیدانیی لەبارەی هەراسانکردنی سێکسیی و ئەو کێشانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دووچاری خانمان دەبنەوە، خرایەڕوو.
ئاڤان فارس جاف، بەناوی رێکخراوی پاو، رێکخراوی ئینتەر نیوز و پرۆژەی دەنگەکانەوە، قسەیکرد و وتی " رێژەی %52 ی ئەو خانمانەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەکاردەهێنن دووچاری هەوڵی هاککردن دەبنەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد "رێژەی %60ی ئەو خانمانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا چالاکن، دووچاری هەراسانکردنی سێکسیی دەبنەوە".
ئەوەشی خستەڕوو "رێژەی %53 ی خانمان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دووچاری قسە و هەڵسوکەوتی نەشیاو بوونەتەوە".
ئاڤان فارس جاف، ئاماژەی بەوەشکرد کە ئەو ئەنجام و رێژانەی لە توێژینەوەکەدا خراونەتەڕوو کەمترن لەوەی کە لە راستییدا هەن چوونکە زۆرێک لە خانمان تەنانەت ئامادە نین قسە لەبارەی حاڵەتەکانەوە بکەن.
ب.م