کوردستانی
"پێشێلکاری بەرانبەر 315 رۆژنامەنوس ئەنجامدراوە"
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان، سەندیکای رۆژنامەنوسانی کوردستان ئاماری پێشێلکارییەکانی ساڵی رابردووی بڵاوکردەوە.
بەگوێرەی ئامارەکە؛ لە ماوەی ساڵی رابردوودا 137 پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنوسان ئەنجامدراوە، لەو ماوەیەدا سێ دامەزراوەی میدیای لە داخراون و پێشێلکاریەکانیش بەرامبەر بە 315 رۆژنامەنوس ئەنجامدراون.
وردەکاری ئامارەکان:
پێشێلکارییەکان لە 01-01-2020 تاوەکو 31-12-2020
ژمارەی پێشلکارییەکان: 137
ئەو رۆژنامەنوس و دەزگا راگەیاندنانەی پێشێلکارییان بەرامبەر کراوە: 315
جۆری پێشێلکارییەکان:
- دەستگیرکردن: 42 حاڵەت بەرامبەر 98 رۆژنامەنووس
- رێگەنەدان بە رووماڵ: 47 حاڵەت بەرامبەر بە 104 رۆژنامەنووس
- هێرش و سووکایەتی: 32 حاڵەت بەرامبەر بە 8 رۆژنامەنووس
- لێدان: 8 حاڵەت بەرامبەر بە 15 رۆژنامەنووس
- تۆمارکردنی سکاڵا دژی رۆژنامەنوس: 4 حاڵەت بەرامبەر بە 5 رۆژنامەنووس
- داخستنی نووسینگە و کەناڵ: 3 حاڵەت بەرامبەر بە 3 دامەزراوە
- وەرگرتنی بەڵێننامە لە رۆژنامەنووس کە بە مەرجێک ئازادکراوە کارنەکات0: 1 کەس
پێشێلکارییەکان بەرانبەر رەگەز
نێر: 308
مێ: 7
- پێشێلکارییەکان بەپێی پارێزگاکان
هەولێر: 46
سلێمانی: 36
دهۆک: 14
هەڵەبجە: 17
کەرکووک: 25
نەینەوا: 1
موسڵ: 1
خانەقین: 1
بەغدا: 2
نەجەف: 1
رۆژئاوای کوردستان: 1
ب.م
ب.م