ئابووری
بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار و چۆنیەتی رێگریکردن لە گرانبوونی نرخی کاڵا و شمەک
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
وەک ئاشکرایە دابەزینی بەھای دیناری عيراقى لە بەرانبەر بە دۆلاری ئەمەریکا لە ماوەیەکی کورتدا کاریگەری نەرێنی لەسەر کۆی سێکتەرەکان دروستکردووە، هەروەها بووەتە هۆکار بۆ گرانبوونی کاڵا و خزمەتگوزارییەکان، بۆیە بە گشتیی ھاوڵاتییان و بە تایبەت چینی خوار ناوەند و مووچەخۆران باجی یەکەمی دابەزینی بەھای دینار دەدەن.
جەبار گۆران، ماستەر لە کارگێڕی دارایی لەبارەی ئەوەی چۆن هاوڵاتییان لەم کاتەدا مامەڵە لە بازاڕەکاندا بکەن بە مەودا میدیای راگەیاند "نرخی دۆلار لە بەرانبەر دینار بە رێژەی 16% بەرزبووەتەوە، پێویستە نرخی کاڵا و شمەکی ھاوردەکراو بە ئەندازەی ئەو رێژەیە بەرز بێتەوە نەک زیاتر بۆ نمونە ئەگەر پێشتر کاڵایەک نرخەکەی 10 ھەزار دینار بوبێت لە ئێستادا پێویستە لە 11 ھەزار و پێنچ سەد دینار زیاتر نەبێت".
ئاماژەی بەوەشکرد "ھیچ کام لە بەکاربەر و ھاوردەکار و وەبەرھێن ناتوانن ئامانجە کەسییەکانی خۆیان مسۆگەر بکەن، ئەگەر ھاتوو کار و بەرھەمی کاریان لەگەڵ یەکتر ئاڵوگۆڕ نەکەن، هەروەها گرنگە هاوڵاتییان بەپێی پێویستییەکانیان ئاگاداری نرخەکان بن، ئەگەر زانیان شمەک و کاڵایەک پێداویستی رۆژانەیان نییە ئەوا نەیکڕن، بەمشێوەیەش خواست لەسەر ئەو شمەکە کەم دەبێتەوە و نرخەکەی دادەبەزێت".
جەبار گۆران ئەوەشی خستەڕوو "گرنگە هاوڵاتییان رۆژانە ئاگاداری بەهای دۆلار بن بەرانبەر بە دینار، هەروەها كاریگەری حکومەت و لایەنی پەیوەندیدار لە سەر رێکخستنی نرخەکان بە لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندیی گشتی بەسەر بەرژەوەندیی تاکە کەسی ئەویش لە رێگەی لیژنەکانی قایمقامییەتەوە پێویستە رۆژانە چاودێری بازاڕەکان بکەن".
س.س