گێتی

بەهۆی ئاگركەوتنەوەوە؛ 10 منداڵ لە نەخۆشخانەیەكدا سووتان

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەهۆی ئاگركەوتنەوەوە؛ 10 منداڵ لە نەخۆشخانەیەكدا سووتان
مەودا میدیا-

بەهۆی كەوتنەوەی ئاگرەوە لە نەخۆشخانەیەكی هندستان 10 منداڵ سووتاون و كاربەدەستانی نەخۆشخانەكە و بەرپرسانی حكومیش داوای بەدواداچوون و لێكۆڵینەوە دەكەن.

ئەمڕۆ شەممە 9ی كانونی دووەمی 2021 ئاگر لە نەخۆشخانەیەكی ویلایەتی مەهاراشترای هندستان كەوتەوە و بەو هۆیەشەوە 10 منداڵی تازە لەدایكبوو سووتان و بەرپرسانی سیاسیش دڵتەنگی خۆیان بۆ رووداوەكە دەربڕیوە.

برامۆد خانداتی، پزیشكی نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی گشتی لە ناوچەی بەهاندارا لە رۆژئاوای هندستان وتویەتی "كاتژمێر دووی بەیانی رۆژی شەممە لە نەخۆشخانەكە ئاگر كەوتووەتەوە،لە كۆی 17 منداڵی تازە لەدایكبوو لە بەشی منداڵبوون، 10 منداڵیان مردوون و سەرۆك وەزیرانی هندستانیش فەرمانی بە لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە كردووە".

نارێندرا مۆدی، سەرۆك وەزیرانی هندستان لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەر نووسیویەتی "كارەساتێكی بە ئازار لە دڵی مەهاراشترا روویدا، ژمارەیەك رۆحی بچوكی بە نرخمان لەدەستدا، سەرەخۆشیتان لێدەكەم و بەهیوام بریندارەكان زوو چاك ببنەوە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان