تەکنەلۆژیا

کیا مۆتۆرس لۆگۆ و دروشمی خۆی گۆڕی

مەودا میدیا - سلێمانی |


کیا مۆتۆرس لۆگۆ و دروشمی خۆی گۆڕی
مەودا میدیا-

کۆمپانیای کیا لۆگۆی دروشمی براندە جیهانییەکەی خۆی گۆڕی و بۆ ئەمساڵی نوێش لۆگۆیەکی نوێ دەخاتە شوێنی لۆگۆ کۆنەکەی.

کۆمپانیای کیا مۆتۆرسی کۆری، رایگەیاند کە لە ساڵی نوێدا دروشمی کۆمپانیاکەی دەگۆڕێت و دروشمەکەی دەبێتە بەدەستهێنانی پێشەنگی لە بواری پیشەسازی ئۆتۆمبێلدا.

لۆگۆی سەرەکی کیا مۆتۆرسیش گۆڕانکاری تێدا کراوە، هۆ سانگ سۆنگ بەڕێوەبەری کۆمپانیاکە ئاماژە بەوە دەکات کە لۆگۆی نوێی کیا گوزارشت لە پابەندبوونی کۆمپانیاکە دەکات بە بوون بە ئایکۆنێک بۆ گۆڕانکاری و داهێنان.

کیا، کۆمپانیایەکی بەناوبانگی بواری دروستکردنی ئۆتۆمبێلە و بارەگای سەرەکی لە سیئۆلی پایتەختی کۆریای باشوورە و دووەم گەورەترین کۆمپانیای بواری پیشەسازی ئۆتۆمبێلە. 

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن