ئابووری

"لە یەک رۆژدا 78 ملیار دۆلار براوەتە دەرەوەی وڵات"

مەودا میدیا - سلێمانی |


"لە یەک رۆژدا 78 ملیار دۆلار براوەتە دەرەوەی وڵات"
مەودا میدیا-

پەرلەمانتارێکی گۆڕان دەڵێت بەڵگەی لایە کە لە یەک رۆژدا 78 ملیار دۆلاری پارەی عیراق براوەتە دەرەوەی وڵات و داواش دەکات حکومەتی هەرێم و حکومەتی عیراق کار لەسەر گێڕانەوەی ئەو پارانە بکەن.

عەلی حەمەساڵح ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە پەیامێکدا کە ئاراستەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکومەتی فیدراڵیی عیراق کردووە، ئاماژەی بەوەکردووە "چەندین زانیاری و بەڵگەنامەی پەیوەست بەبردنە دەرەوەی پارە بە شێوەی نایاسایی و سپیکردنەوەی ھەیە، گەڕاندنەوەی ئەم پارانە ڕێگایەکی دروست و یاساییە بۆ دەرچوون لەم قەیرانە دارایی و ئابوریە". 

روونیشیکردووەتەوە "چەندین زانیاری بەڵگەنەمان لەبەردەستە و ئامادەین ھاوکاری بکەین، ئەگەر ئێوە بڕیار بدەن کاری لەسەر بکەن".

جەختیشیکردووەتەوە "بەپێی بەڵگەیەک کە ھی 15/3/2016 بڕی 78 ملیار دۆلار لە ڕێگای 46 بانکی عێراقەوە چوەتە دەرەوەی وڵات، 12 ملیار دۆلاری لە ڕێگای چوار بانکی ھەرێمەوە بوە و دیار نیە ئەو کەسە کێیە پارەکەی ناردوەتە دەرەوە".

ناوبراو ئەوەشی خستووەتەڕوو "پێویستە لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە دروستبکرێت و ھەماھەنگی لەگەڵ ناوەندە نێودەوڵەتیەکاندا بکرێت بۆ گەڕاندنەوەی".

ب.م

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان