ئابووری

گرانبوونی نەوت ئاستێکی پێوانەیی تۆمارکرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


گرانبوونی نەوت ئاستێکی پێوانەیی تۆمارکرد
مەودا میدیا-

نرخی نەوتی خاو تا دێت رووی لە بەرزبوونەوەی زیاترە و سەرلەبەیانی ئەمڕۆش بە بەراورد بە 8 مانگی رابردوو ئاستێکی پێوانەیی تۆمارکرد و گەیشتە 57 دۆلار.

نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جيهان 57 دۆلار و 39 سەنتە.

نرخى بەرميلێک نەوتی خاوی ئەمريکي 53 دۆلار و 90 سەنتە.

ئەمە لەکاتێکدایە کە پێشتر بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و رێکارەکان خۆپارێزی لەو ڤایرۆسە، نرخی نەوت بەشێکی زۆری بەهاکەی لەدەستدابوو.
 
ب.م