عیراقی
بەختیار شاوەیس: دیاریكردنی بودجەی كوردستان پەیوەستە بە رادەستكردنی نەوتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت تێپەڕبوونی پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2021ی عیراق لە ئەنجومەنی نوێنەران پێویستی بە رێککەوتنی سیاسی نێوان هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و عیراقە.
بەختیار شاوەیس، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق خوێندنەوەی یەکەمی بۆ پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2021 کردووە، هەروەها لە خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژە یاساکە گفتوگۆی زۆر ماوە لەبارەی پرۆژە یاساکەوە بکرێت".
شاوەیس ئاماژەی بەوەشکرد "بەمەبەستی یێپەڕبوونی یاساکە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق و ئەو پشکەی کە بۆ کورد دیاریکراوە لە یاساکەدا پێویستی بە رێککەوتنی سیاسی نێوان حكومەتی هەرێمی کوردستان و عیراق هەیە".
هاوکات ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق باسی لەوەکرد "کێشەی ئێستای ئێمە رادەستکردنی نەوتە لەلایەن هەرێمی کوردستانەوە لە بەرانبەر ئەو پشکەی بۆی دیاریکراوە لە بودجەی 2021ی عیراقدا، بۆیە ئەستەمە بەبێ رادەستکردنی نەوت پرۆژە یاسای بودجەی 2021 تێپەڕێت".
س.س