کوردستانی

کاتی دەستپێکردنەوەی پرۆسەی خوێندن دیاریکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


کاتی دەستپێکردنەوەی پرۆسەی خوێندن دیاریکرا
مەودا میدیا-

کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنای هەرێمی کوردستان کۆتاییهات، بەپێی زانیارییەکان لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە دەست بە پرۆسەی خوێندن دەکرێتەوە.

بەپێی ئەو زانیاریانەی مەودا میدیا دەستی کەوتووە لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا بڕیار داوە بە چەند قۆناغێک دەست بە پرۆسەی خوێندن بکرێتەوە، لە سەرەتایی هەفتەی داهاتوودا تەنیا قۆناغی 12ی ئامادەیی دەست بە دەوام دەکاتەوە.

هەر بەپێ زانیارییەکانی مەودا میدیا، قۆناغەکانی دیکەی خوێندن بەپێی پلەبەندی دەکرێنەوە، هەروەها کردنەوەی دەرگای قوتابخانەکان بەپێی رێنماییە تەندروستییەکان دەبێت.

س.س
Qaiwan
Qaiwan