چاوپێكەوتن
"ئەگەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق دوابخرێت، شەقام هەڵوێست وەردەگرێت"
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
ئەگەری زۆر هەیە بۆ دواخستنی کاتی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە 6ی حوزەیرانی 2021 بۆ مانگی تشرینی یەکەمی 2021, ئەندامێکی ئەنجومەنی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراقیش رایدەگەیەنێت دواخستنی هەڵبژاردن ئەگەری دووبارە خۆپیشاندانی هەیە.
ئەرکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق چییە؟
سەعید کاکەیی، ئەندامی ئەنجومەنی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند "کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق دەستەیەکی پیشەییە کە کاری هەنووکەیی هەڵبژاردنەکان دەکات بەپێی ئەو کاتەی لەلایەن حکومەتی جێبەجێکارەوە دەستنیشانکراوە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن".
"کۆمسیۆن لێکدانەوە بۆ بارودۆخی سیاسی و ئابووری ناکات، بەڵکو کاری ئەوەیە کارێکی پیشەییانە راپەڕێنێت بۆ بەرجەستەکردنی کارەکانی هەڵبژاردن"، وای بە مەودا میدیا وت.
ئایا دواخستنی هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق خۆپیشاندانی لێدەکەوێتەوە؟
سەعید کاکەیی: دواخستنی کاتی هەڵبژاردن ئەگەری دووبارە خۆپیشاندانی هاوڵاتییانی لێدەکەوێتەوە، بەڵام کۆمسیۆن ناڕوانێتە ئەو بارودۆخانە و زیاتر کار لەسەر ئەرکەکانی خۆی دەکات.
کۆمسیۆن ئامادەییە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا؟
سەعید کاکەیی: کۆمسیۆن رایگەیاندووە ئامادەکاری تەواویی هەیە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی عیراق لە 6ی حوزەیرانی 2021, بەڵام ئەگەر حکومەتی عیراق داوابکات وادەی هەڵبژاردن دوابخرێت ئەوا ئەو کاتە کۆمسیۆن ناچارە لەسەر داوای حکومەت کاتی هەڵبژاردن بگۆڕێت.
تاچەند ئەگەری درێژبوونەوەی وادەی تۆمارکردنی ناوی حزب و لایەنە سیاسییەکان هەیە بۆ هەڵبژاردن؟
سەعید کاکەیی: ئەگەرەکان زۆرن بۆ درێژکردنەوەی کاتی ناوتۆمارکردنی حزب و لایەنە سیاسییەکان لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق، بەڵام چاوەڕێی بڕیاری کۆمسیۆن دەکەین بۆ ئەوەی ئەمڕۆ ئەو بڕیارە بدات.
چەند حزب و لایەن ناویان تۆمارکردووە بۆ هەڵبژاردن؟
سەعید کاکەیی: ئەو حزبانەی تائێستا پەڕاو و فایلیان پێشکەش کردووە ژمارەیان 433 حزبە، لەو ژمارەیەش 225 حزبیان مۆڵەتی بەشداریکردنیان پێدراوە لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق.
س.س