گشتی

بووەتە جێگەی سەرسوڕمان؛ بەرخێك لەدایكبوو و شەش قاچی هەیە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بووەتە جێگەی سەرسوڕمان؛ بەرخێك لەدایكبوو و شەش قاچی هەیە
مەودا میدیا-

لە باكووری كوردستان مەڕێك، بەرخێكی شەش قاچی دەبێت و ئەوەش بووەتە جێگەی پرسیار و سەرسوڕمان لای خەڵكانی دەوروبەری خاوەن مەڕەكە.

ئاژانسی ئەنادۆڵۆ لە هەواڵێكدا بڵاویكردووەتەوە "لە شارۆچکەی چناری سەر بە پارێزگای دیاربەکر، بەرخێك کە شەش قاچی ھەیە، ئەو کەسانە تووشی سەرسووڕمان دەکات کە دەیبینن".

بەپێی هەواڵی ئاژانسە توركییەكە "لە گەڕەکی دوزۆڤا لە شارۆچکەکە، یەکێک لە مەڕەکانی ئاژەڵدار مەقسود بوڵوت، لەکاتی زاینیدا، بەرخێکی شەش قاچی بووە".

ئەنادۆڵو نووسیویەتی "ھەر کەسێک بەرخە شەش قاچەکە دەبینێت تووشی سەرسووڕمان دەبێت و بەرخەكە بووەتە جێگەی بایەخی دانیشتوانی گەڕەکەکە".

خ.غ

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال