کوردستانی
وەزارەتی کشتوکاڵ رێکاری تایبەت بە ئەنفلەوەنزا باڵندە دەگرێتەبەر
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دوێنێ یەکشەممە 17ی کانونی دووەمی 2021 بە سەرپەرشتی بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئامادەبوونی بریکاری وەزارەت، لیژنەی باڵای ئەنفلەوەنزا باڵندە لە هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.
لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "ئەو کۆبوونەوەیە تایبەت بوو بە ئامادەکاری و رێکارەکانی خۆپارێزی و پارێزگاری لە بەرهەمی کێڵگە پەلەوەرییەکانی هەرێمی کوردستان، دوا بەدوایی بڵاوبوونەوەی هەواڵی ئەنفلەوەنزا باڵندە لە پارێزگای سەڵاحەدین".
ئاماژە بەوەشکراوە "دوایی دیراسەکردنی دۆخی پرۆژەکانی پەلەوەری خۆشبەختانە دەرکەوت کە تا ئێستا هیچ حاڵەتێکی ئەنفلەوەنزا باڵندە لە هەرێمی کوردستان تۆمار نەکراوە بۆ ئامادەکاری زیاتر وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لەگەڵ لیژنەکە دوایی دیراسەی خستنەڕووی پێویستییەکان و دابەشکردنی نامیلکەی رێنماییەکان و هەماهەنگی لەگەڵ خاوەنی کێلگە پەلەوەریەکان کرد".
ئەوەش هاتووە "لیژنەی ئەنفلەوەنزا باڵندەی ڕاسپارد بە هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ڤێتێرنەری و سامانی ئاژەڵی رێنمایی و رێکارە پێویستییەکان بگرنەبەر بۆ ئەم مەبەستە لەو کۆبوونەوەیە چەندین بڕیار و راسپاردەی گرنگ پەسندکران".
س.س