کوردستانی
غالب محەمەد: هیچ پەیوەندیيمان لەگەڵ گۆڕان نەماوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا
غالب محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە هاوپەیمانێتی هیوا، بە بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکای راگەیاندووە "ئێمە وەکو پەرلەمانتارەکانی گۆڕان هیچ پەیوەندییەکمان بە بزووتنەوەی گۆڕانەوە نەماوە".
لەبارەی ئەو دەنگۆیەی کە گوایا بزووتنەوەی گۆڕان بڕیاریداوە لێپێچینەوە لەو پەرلەمانتارانەی بکات کە پەیوەست بوون بە هاوپەیمانێتی هیوا، ناوبراو ئاماژەی بەوەکردووە "هیچ ئاگامان لێی نییه ئه‌وه‌ی كه ده‌یبیستین هه‌ر له ده‌می خه‌ڵك و سۆشیاڵ میدیاوه‌یه، به‌ڵام ئه‌وان هه‌ر بڕیارێك ده‌ده‌ن بۆ خۆیان ده‌یده‌ن، چونكه ئێمه تازه په‌یوه‌ست بووین به‌م هاوپه‌یمانییه‌وه".
دەوترێت کە ئەندامانی هاوپەیمانێتی هیوا، پرسیان بە حزبەکانیان نەکردووە بۆ پەیوەستبوون بە هاوپەیمانێتییەکە، غالب محەمەد ئەوە پشتڕاست دەکاتەوە دەڵێت "ئێمه پرسمان به‌كه‌س نه‌كردووه ، ئێمه به‌ناوی خۆمانه‌وه قسه ده‌كه‌ین، ناتوانم به‌ناوی په‌رله‌مانتارانی یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵه‌وه قسه بكه‌م".
"ئێمە تەنها وەکو پۆستی سەرۆک کۆمار، کە پۆستێکی باڵایە و لەلای کوردە، مامەڵەمان لەگەڵ دکتۆر بەرهەم کردووە، پێش ئەویش لەگەڵ هادی عامری کۆبووینەتەوە، داواشمانکردووە لەگەڵ مستەفا کازمی و محەمەد حەلبوسی کۆببینەوە" غالب محەمەد وای وتووە.
هاوپەیمانێتی هیوا، لە11ی ئەم مانگەدا لە پەرلەمانی عیراق راگەیەنراو و 15 پەرلەمانتاری کورد پەیوەستن پێیەوە، ئەندامەکانی لە فراکسیۆنەکانی گۆڕان، یەکگرتوو، کۆمەڵ، سەربەخۆکان و ئایندە.
ب.م