کوردستانی
وەزارەتی دارایی روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت ماوەیەكە هەندێك، پەیج و سایتی درۆزن كە بە پارەی حەرام درووستكراون. چەند درۆ و بوختان و چەواشەكارییەكان بڵاوكردۆتەوە كە گوایە وەزیری دارایی بە نایاسایی لێخۆشبوونی رەسمی گومركی بۆ (كۆمپانیای خۆشناو) كردووە، ئاماژە بەوەدەکات ئەو هەواڵە ناڕاستە.
لە روونکردنەوەیەکدا وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "ماوەیەكە هەندێك، پەیج و سایتی درۆزن كە بە پارەی حەرام درووستكراون چەند درۆ و بوختان و چەواشەكارییەكان بڵاوكردووەتەوە كە گوایە وەزیری دارایی بە نایاسایی لێخۆشبوونی رەسمی گومركی بۆ (كۆمپانیای خۆشناو) كردووە، ئەمە درۆیە هیچ پەیوەندییەكی بە راستییەوە نییە و بۆ ئاشكراكردنی راستییەكان بۆ كۆتایی هێنان بە درۆ و بوختان و چەواشەكارییەكانیان بە گرنگمان زانی ئەم راستیانە بۆ رای گشتی بڵاو بكەینەوە:
1-دوای رەزامەندی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی كشتوكاڵ و دەستەی وەبەرهێنان كۆمپانیای خۆشناو (پرۆژەی بە بازاڕكردنی گەنمی جوتیاران) وەرگرتووە. كە پێكدێت لە درووستكردنی 60 سایلۆ و چەندین كارگەی ئارد، بڕوێش، گەنمەكوتاو، بنەتۆ، مەعكەرۆنی، سپارگێتی، كێك و سلیلاك و ئالیك) چەند پێكهاتەیەكی دیكە.
2-وەزارەتی دارایی و ئابووری هیچ پەیوەندییەكی بە گرێبەست و دیزاین و پێداویستییەكانی دیكەی پرۆژەكە (چیمەنتۆ، شیش، پلیت ...هتد) نییە.
3- لێخۆشبوونی رەسمی گومركی بە پێی یاسایی ژمارە(4)ی 2006 مادەی (5) و بڕگەی شەشەم ڕەزامەندی بۆ كراوە و هیچ پەیوەندیی بە وازارەتی داراییەوە نییە.
4- وەزیری دارایی مافی لێخۆشبوونی رەسمی گومركی بۆ هیچ كەس و لایەن و كۆمپانیایەك نییە و نەیكردووە.
5- هەموو داتاكان بڕی (شیش، چیمەنۆ) لە هاندانی وەبەرهێنانەوە بە نووسراوی فەرمی بە مۆری فەرمی راستاندنی بۆ كراوە و رەوانەی وەزارەتی دارایی كراوە، بۆیە زیادكردنی درۆیەكی شاخدارە.
6- بەپێی پسووڵەی گومركی هاوپێچ تاوەكو ئەمرۆ لە كۆی 47452 هەزار تۆن، تەنیا 2375 تۆن شیش هاتووە و هیچ بڕە چیمەنتۆ و پلێتێك نەهاتووە.
7- سكاڵاكردن لە دادگا مافێكی پارێزراوی وەزیر و وەزارەتی دارایی و ئابورییە.
س.س