کوردستانی
حکومەتی عیراق و هەرێمی کوردستان پێکەوە مووچە دابەش دەکەن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی دارایی عیراق رایدەگەیەنێت رۆژی یەکشەممە دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی کانونی دووەمی 2021 دەکەن، هاوکات هەر هەمان رۆژ لە هەرێمی کوردستان دەست بە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران دەکرێت.
ئەمڕۆ هەینی لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی دارایی عیراق رایگەیاند "رۆژی یەکشەممە 24ی کانونی دووەمی 2021 دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی یەکی فەرمانبەرانی عیراق دەکەن".
هەروەها، لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان رایگەیاند "رۆژی یەکشەممە 24ی کانونی دووەمی 2021 دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی یەکی فەرمانبەران دەکەن، بە رێژەی لێبڕینی لە 21%".
س.س