کوردستانی
وەزارەتی کشتوکاڵ پشتگیریی لە داواکاریی فەرمانبەرانی بەنداوەکان دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان پشتیوانی یاداشتی داواکاری نوێنەرایەتی فەرمانبەرانی بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان دەکات.
لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "لەپێناو جێبەجێکردن و دابینکردنی موچەی کارمەندانی بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان و گەیاندنی پەیامی داواکاریەکان کە یاداشتێکیان ئاراستەی لایەنە فەرمییەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عیراق کردووە، بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو پشتیوانی خۆی بۆ ئەم داواکاریەی فەرمانبەرانی بەنداوەکان لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتی بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان دوپات دەکاتەوەو جەختیش لە جێبەجێکردنی داوەکاریەکە دەکاتەوە".
بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "بەردەوام دەبن لە گەیاندنی کێشە و داخوازی فەرمانبەرانی بەنداوەکان و دابینکردن و گەڕاندنەوەی موچەکانیان و پشتیوانیش لەیاداشتی داواکاری فەرمانبەرانی بەنداوکان دەکەین".
شایەنی باسە لە دواین سەردانی هەفتەی ڕابردوو کە پێک هاتبوو لە شاندێکی باڵای وەزارەت بە سەرۆکایەتی بێگەرد تاڵەبانی بۆ بەغدا، بەو پەڕی پەرۆیشی و بەرپرسیاریەتییەوە بێگەرد تاڵەبانی، درافتی تایبەتی وەزارەتەکەی دەربارەی چارەسەری دواکەوتنی مووچەی کارمەندان و کێشەکانی تایبەت بە بەنداوەکان، پێشکەش بە سەرۆک کۆماری عیراق و لێژنەی کشتوکاڵی و ئاودێری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق و وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی عیراق کردبوو.
س.س