کوردستانی

سکرتێری رۆژنامەوانی وەزیری پێشمەرگە روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


سکرتێری رۆژنامەوانی وەزیری پێشمەرگە روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە
مەودا میدیا-

سکرتێری رۆژنامەوانی وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و رایدەگەیەنێت داوا لە هەموو لایەک دەکەین، خۆیان بەدوور بگرن لەهەواڵی ناڕاست.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "سەبارەت بەو دەنگۆیانەی لەبارەی شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە لە هەندێک میدیا و ماڵپەرە ئەلیکترۆنی و پەیجە ساختەکان بڵاوکراوەتەوە، هەواڵێکی چەواشەکارانەی بێ بنەمایەو، دوورە لەراستی".

ئاماژە بەوەشکراوە "داوا لە هەموو لایەک دەکەین، خۆیان بەدوور بگرن لەهەواڵی ناڕاست، جەختدەکەینەوە، ئیجرائاتی یاسایی بەرانبەر ئەو ماڵپەڕ و میدیایانە دەگرینەبەر، کە هەواڵی ناڕاست لەسەر جەنابی وەزیری پێشمەرگە بڵاودەکەنەوە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan