کوردستانی
شاندێکی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
ئەمڕۆ شەممە شاندێکی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی شاری بەغدا دەکات، ئەندامێکی لیژنەی داراییش لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت ئەمڕۆ لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق کۆدەبێتەوە.
جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆ شەممە 23ی کانونی دووەمی 2021 شاندێکی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی شاری بەغدا دەکات".
ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئاماژەی بەوەکرد "هەر ئەمڕۆ لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق کۆدەبێتەوە، هاوکات کاتژمێر 3:00ی پاشنیوەڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بۆ تاوتوێکردنی چەند پرسێک کۆدەبێتەوە".
هەروەها دارا رەشید، وەزیری پلاندانانی هەرێمی كوردستان رایگەیاندووە "سەردانیکردنی ئەو شاندە بەمەبەستی گفتوگۆكردنە لەبارەی پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2021"، ئەوەشی خستووەتەڕوو "لە دوای ئەو شاندەش، شاندێکی باڵای سیاسی كە نوێنەرایەتی پارتی و یەكێتی و گۆڕان دەكات، بە سەرۆكایەتیی نێچیرڤان بارزانی، سهرۆكی ههرێمی کوردستان دەچێتە بەغدا".
س.س