کوردستانی

لە هەرێمی کوردستان باندێکی مەترسیدار دەستگیرکران

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە هەرێمی کوردستان باندێکی مەترسیدار دەستگیرکران
مەودا میدیا-

بەرێوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان لە هەرێمی کوردستان دەستگیرکردنی سێ تۆمەتباری لە قەزای سۆران راگەیاند بە تۆمەتی بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەرەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "رێکەوتی 12ی کانونی دووەمی 2021 لەلایەن بنکەی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکانی سۆران سەر بەبەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان توانرا دەستبگیرێت بە سەر بڕی (1,20) یەك کیلۆ و بیست گرام مادەی هۆشبەر لەجۆری (شیشە) لەگەڵ دەستگیرکردنی سێ تۆمەتبار کە مادە هۆشبەرەکەیان بەشێوەیەکی تۆکمە لەناو پارچە (لباد ـ ئیزوگام) شاردبووەوە".

ئاماژە بەوەشکراوە "هەروەها رێکەوتی 20ی کانونی دووەمی 2021 لەلایەن بنکەی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکانی حاجی ئۆمەران سەر بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان توانرا کەسێکی (ئێران)ی دەستگیر بکرێت کە بڕی (110) سەد و دە دانە حەبی هۆشبەر لە جۆری (ترامادۆڵ) لەناو پێڵاوەکانی شاردبووەوە و لەکاتی هاتنی بۆ ناو خاکی هەرێمی کوردستان دەستگیرکرا".

س،س
Qaiwan
Qaiwan