کوردستانی

هێزەکانی پێشمەرگە و هاوپەیمانان ئۆپەراسیۆنی هاوبەش ئەنجام دەدەن

مەودا میدیا - سلێمانی |


هێزەکانی پێشمەرگە و هاوپەیمانان ئۆپەراسیۆنی هاوبەش ئەنجام دەدەن
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

ماوەی چەند رۆژێکە هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان و هاوپەیمانان لە سنووری قەزای کفری سەر بە ئیدارەی گەرمیان دەستیان بە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەش کردووە، دوێنێش بە فڕۆکە هێرشیان کردووەتەسەر سێ ماتۆڕ کە چەکدارانی داعشی لەسەر بوون.

سەرچاوەیەک لە هێزەکانی 70ی پێشمەرگە لە قەزای کفری بە مەودا میدیای راگەیاند "ماوەی چەند رۆژێکە هێزەکانی هاوپەیمانان لە ناوچەکانی سنووری قەزای کفری ئۆپەراسیۆنێکیان دەستپێکردووە بەمەبەستی لەناوبردنی چەکدارانی داعش لەو ناوچانە".

ئاماژەی بەوەشکرد "لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەکەدا دوێنێ فڕۆکەکانی هاوپەیمانان لە چیای غەرە لە سنووری گوندی بەلەگەی سەر بە ناحیەی زنانەی قەزای کفری هێرشیان کردووەتە سەر سێ ماتۆڕی چەکدارانی داعش لە ئەنجامدا یەکێک لە چەکدارەکان کوژراوە".

بەپێی زانیارییەکان بێت ئەو چەکدارەی کە کوژراوە یەکێکە لە ئەمیرەکانی داعش، ئەو سەرچاوەیە وتی "تا ئەمڕۆش ئۆپەراسیۆنەکانی هێزەکانی هاوپەیمانان بەردەوامی هەیە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan