کوردستانی

بە هۆکارێکی نادیار ئاگر لە کەمپێکی پەنابەرانی ئێزیدی کەوتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بە هۆکارێکی نادیار ئاگر لە کەمپێکی پەنابەرانی ئێزیدی کەوتەوە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

ئێوارەی دوێنێ هەینی  ئاگرێک لە کەمپی جەم مشکۆی پەنابەرانی ئێزیدی لە قەزای زاخۆ کەوتووە، ئاگرەکە تەنیا زیانی مادی هەبووە و هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە.

بێوار عەبدولعەزیز، وتەبێژی بەرگریی شارستانی دهۆک بە مەودا میدیای راگەیاند "ئێوارەی دوێنێ هەینی 22ی کانونی دووەمی 2021 ئاگرێک لە کەمپی جەم مشکۆی پەنابەرانی ئێزیدی لە قەزای زاخۆ کەوتووە، لە ئەنجامدا 12چادرگەی کەمپەکە سووتان".

ئاماژەی بەوەشکرد "ئاگرەکە تەنیا زیانی مادی هەبووە و هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە، هەروەها لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانی دهۆکەوە لیژنەیەک پێکهێنراوە بۆ زانینی هۆکاری ئاگر کەوتنەوەکە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan