کوردستانی
مەلا بەختیار: لەدوای راپەڕین، نە شۆڕشی چەكداری تەواو بووە، نە راپەڕین!
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەندامێکی ئهنجومهنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەكانی یەكێتیی نیشتیمانیی کوردستان رایگەیاندووە هەرلایەك وای نیشانبدات، كە لەدوای شانزەی ئۆكتۆبەر كەركوك تێكچووەو مادەی (140) جێبەجێ نابێ، ئەوە شەفاعەت بۆ سوننەو شیعەی عەرەب دەكات باس لەوەش دەکات ناكرێ هەموو كێشەكانی عیراق، بەمادەی مادەی (140)یشەوە،بەشانزەی ئۆكتۆبەردا هەڵبواسین.
مەلا بەختیار، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەكانی یەكێتی پێشوازی لەژمارەیەك لاوی شاری كەركوك دەكات پێیان دەڵێت "ئەگەر حكومەتی عیراق، مادەی (140)ی لەپێش رووداوی شانزەی ئۆكتۆبەر جێبەجێ بكرایە، ئەوا شانزەی ئۆكتۆبەری پێویست نەدەبوو! رەنگە ریفراندۆمیش نەكرابا" و دەشڵێت " هەموو كێشەكانی عیراق، كێشەی مادەی (140)، كێشەی شۆڤێنێتی عەرەبی عیراق، ناكرێ هەمووی بەشانزەی ئۆكتۆبەردا هەڵبواسین! چونكە ناكرێ هەموو رووداوەكان و كێشەكان وەك خۆی نەبینین".
ئاماژەی بەوەشکردووە "بۆیە هەركەس و لایەنێك لەدوای راپەڕین، دژی ئەوەبێ باقی ئەركەكانی راپەڕین بەدیبێت، ئەوا ئەولایە كۆسپە لەبەردەم بەدیهێنانی ئەركەكانی راپەڕین".
مەلابەختیار روونیشی دەکاتەوە "هیچ كاتێك نە دژەكان و نە دوژمنەكان ناوەستن لەهاڕینمان! بۆیە ئیتر چۆن دەبێ بوەستین" و قسەی زیاتر دەکات و باسی ئەوەش دەکات "بۆیە ئێوەی تیكۆشەری نوێش هەمان ئەو ئەرك و لێپرسراوێتیەتان لەسەرشانە، كە لەشۆڕشدا، لەسەر شەهیدە سەربەرز وكێل بەرزەكانی شارەكەتان بوو".