کوردستانی

قەرەداغی بۆ بایدن: لە خوای گەورە دەپاڕێیمەوە سەركەوتووتان بكات

مەودا میدیا - سلێمانی |


قەرەداغی بۆ بایدن: لە خوای گەورە دەپاڕێیمەوە سەركەوتووتان بكات
مەودا میدیا-

ئەمینداری گشتیی یەكێتیی جیهانی زانایانی ئیسلامی نامەیەک بۆ سەرۆکی ئەمەریکا دەنێرێت و دەڵێت "خۆشحاڵم پیرۆزباییتان لێبكەم كە متمانەی گەلی ئەمەریكاتان بەدەستهێنا" و دەشڵێت "داوا دەکەم هەموو هەوڵ و توانایەك بخرێتەگەڕ و پشك و بەشداری گەورەتان هەبێت لە نەهێشتنی ستەم لەسەر مرۆڤایەتی".

عەلی قەرەداغی، ئەمینداری گشتیی یەكێتیی جیهانی زانایانی ئیسلامی لە نامەکەیدا کە بۆ جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمەریکای ناردووە باسی ئەوە دەکات "ئەركی سەرشانی سیاسییەكان و زانایانی ئایینی ئەوەیە كۆشش بكەن بۆ نەهێشتنی ستەم، بۆ بەدەستەبەركردنی ئازادیی و خۆشگوزەرانی بۆ هەموو نەداران و چەوساوەكان".

قەرەداغی زیاتر دەنووسێت و دەشڵێت "من و زۆرێكی زۆر لە خەڵكی ئومێدمان هەیە و لە خوای گەورە دەپاڕێینەوە دادگەریی و ئەمن و ئاسایش و ئارامیی سەراپای جیهان بگرێتەوە".

لە کۆتایی نامەکەیدا قەرەداغی بە جۆ بایدن دەڵێت"لە خوای گەورە دەپاڕێینەوە سەركەوتووتان بكات بۆ دەستەبەركردنی دادپەوروەریی و هاوكاریی بونیاتنەر لەگەڵ ئەوانەدا كە چاكەیان بۆ مرۆڤایەتی دەوێ‌، بۆئەوەی ئاشتی و ئاشتەوایی دادپەروەرانە و خۆشگوزەرانیی سەراپای جیهان بگرێتەوە".

ک. ر