گێتی

هیلاری كلینتۆن و چێلسی كچی زنجیرەیەكی تەلەڤزیۆنی لەسەر كچانی كۆبانی بەرهەم دەهێنن

مەودا میدیا - سلێمانی |


هیلاری كلینتۆن و چێلسی كچی زنجیرەیەكی تەلەڤزیۆنی لەسەر كچانی كۆبانی بەرهەم دەهێنن
مەودا میدیا-

پێگەی هەواڵی دێدلاین بڵاویكردەوە، كۆمپانیای هیدن لایت بۆ بەرهەمهێنان(HiddenLight Productions)  زنجیرەیەكی تەلەڤزیۆنی بەناوی كچانی كۆبانی بەرهەم دهێنێت.

زنجیرە تەلەڤزیۆنییەكە باس لە چیرۆكی ئازایەتی و دادپەروەریی كچانی كوبانی دەكات كە لە رێگەی ئەنجامدانی سەدان چاوپێكەوتن و راپۆرتی مەیدانییەوە بەرهەم هاتووە.

هیلاری كلینتۆن، وەزیری پێشووتری دەرەوەی ئەمەریكا ساڵانێكی زۆرە كار لەسەر گەیاندنی دەنگی ژنانی جیهان دەكات و لەبارەی كچانی كۆبانییەوە دەڵێت "چیرۆكی ئازایەتی و یەكسانی كچانی كوبانێ ناكرێت لەبیربكرێن كاتێك وەك شەڕكەری ئازا لەناو هێزە كوردییەكان دژی داعش جەنگاون و توانیویانە سەركەون بەسەر داعشدا". 

هەروەها دەڵێت "ئازایەتی و گیانفیدایی كچانی كۆبانی تەنها رووبەڕووبوونەوەی داعش و تێكشاندنیان نەبووە لە مەیدانی جەنگدا، بەڵكو روانگەی سیاسی و یەكسانی رەگەزیی لەناو كچانی كۆبانیدا پایەیەكی بنەڕەیتییە لەسەر ئاستی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست".

بەگوێرەی سەرچاوەكە زنجیرە تەلەڤزیۆنییەكە لە كتێبی "كچانی كۆبانی"، چیرۆكی یاخیبوون و ئازایەتی و دادپەروەری وەرگیراوە كە لەلایەن جایل لیمۆنەوە نووسراوە.

خ.غ


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان