گێتی

ریزبەندی بەهێزترین سوپاکانی جیهان بڵاوکرایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ریزبەندی بەهێزترین سوپاکانی جیهان بڵاوکرایەوە
مەودا میدیا-

ریزبەندی بەهێزترین سوپاکانی جیها ن بڵاوکرایەوە، ئەمەریکا پلەی یەکەمی گرتووە و لە وڵاتانی عەرەبیشدا میسر خاوەنی بەهێزترین سوپایە.

ناوەندی گڵۆباڵ فایرباور، ریزبەندی بەهیزترین سوپاکانی جیهانی بڵاوکردەوە و بەگوێرەی ریزبەندییەکە سوپای ئەمەریکا پلەی یەکەم و ڕوسیا و چین و هند پلەکانی دووەم و سێیەم و چوارەمیان گرتووە.

ئاماژە بەوەشکراوە کە لە ئاستی وڵاتانی عەرەبییدا سوپای میسر بەهێزترینە و توانیویەتی پلەی سیازدەهەمی جیهان بەدەستبهێنیت و دوای ئەویش سعودییە کە دووەم بەهێزترین سوپای وڵاتانی عەرەبی هەیە پلەی حەڤدەیەمی گرتووە.

سوپای عیراق لە ریزبەندییەکەدا پلەی 57ی بەدەستهێناوە و پێش زۆرێک لە وڵاتانی ناوچەکە کەوتووە.

بۆ ریزبەندییەکە پشت بە پێوەرەکانی، پارەی تەرخانکراو بۆ سوپا، ژمارەی ئەندامانی سوپاکان، توانا مادییەکان و چەند پێوەرێکی تر بەستراوە.

ب.م 

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب