عارف قوربانی
مافی توركیا به‌سه‌ر ویلایه‌تی موسڵه‌وه
نازانم ئه‌وه چه‌ند راسته كه ده‌وترێت له‌و كاته‌وه‌ی ویلایه‌تی موسڵ له توركیا جیاكراوه‌ته‌وه و خراوه‌ته سه‌ر عیراقی عه‌ره‌بی، گوایە ساڵانه له دیاریكردنی بودجه‌ی توركیادا رێژه‌یه‌كی ره‌مزی، بڕێك پاره، به ناوی ویلایه‌تی موسڵەوە دیاریده‌كرێت وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ خاوه‌ندارێتی ئه‌و ویلایه‌ته كه له‌دوای شكستی عوسمانییه‌كان به زۆر له توركیا جیاكراوه‌ته‌وه. ئه‌گه‌ر ئه‌مه راستیش نه‌بێت، به‌ڵام توركیا هیچ كات ئه‌وه‌ی نه‌شاردووەته‌وه كه هه‌ر چاوی له‌سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌یه و ئه‌گه‌ر هه‌لومه‌رج به جۆرێك بگۆڕێت کە زه‌مینه‌ی ئه‌وه‌ی بۆ خۆش بكات، ده‌ست به‌سه‌ریاندا ده‌گرێت.
به‌تایبه‌تی ئه‌م بانگه‌شه‌كردنی خاوه‌ندارێتییه له‌دوای رووداوه‌كانی سوریا و ده‌ستوه‌ردانی راسته‌وخۆی توركیا له هه‌ندێک ناوچه‌ی ئه‌و وڵاته و چاوپۆشینی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له چوونه ناوه‌وه‌ی سوپای توركیا، زیاتر په‌ره‌یسه‌ندووه و له ئاستی سه‌رۆك كۆمار و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وەدا چه‌ند جارێك بەگوێی جیهان و ناوچه‌كه‌دا درا كه توركیا چاوی له گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ ویلایه‌تی حه‌ڵه‌ب و ویلایه‌تی موسڵ.
به كرداریش رۆژ له‌دوای رۆژ سوپای توركیا له هه‌ردوو ناوچه‌كه زیاتر ده‌بێت. ئه‌ردۆغانیش روون و ئاشكرا ده‌ڵێت "بچینه هه‌ر شوێنێك ناگه‌ڕێینه‌وه". زۆر باسی ساڵی 2023 ده‌كات وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ كۆتایی ئه‌و رێككه‌وتنه نێوده‌وڵه‌تییه‌ی كه نه‌خشه‌ی ناوچه‌كانی خه‌لافه‌تی عوسمانی به‌م جۆره‌ی ئێستا داڕشتووه. مه‌یلی فراوانخوازی و په‌لهاوێشتن بۆ داگیركردنی ده‌وروبه‌ر وه‌ك سیمای هه‌ر دیكتاتۆرێك له ئه‌ردۆغانیشدا ته‌واو ره‌نگیداوه‌ته‌وه و ئێستا ده‌ست و پێگه‌ی له زۆر ناوچه قایمكردووه كه چاوی تێبڕیون و ده‌یه‌وێت بیانخاته ناو هه‌ژموونی توركیاوه.
ئایا ئه‌وه‌ی توركیا ده‌یكات ته‌نیا مه‌یلی پاوانخوازییه یاخود بنه‌مایه‌كی هه‌یه په‌یوه‌ست به‌و رێككه‌وتنه نێوده‌وڵه‌تییه‌ی له چاره‌كی یه‌كه‌می سه‌ده‌ی رابردوودا كراوه و توركیا به كردار هه‌نگاوی بۆ ده‌نێت و ئێمه‌ش خۆمان لێكه‌ڕ كردووه؟ هیوادارم لەناو بژاردەی رۆشنبیر و ستراتیژناسه‌كانی كورددا گفتوگۆیه‌كی عه‌قڵانی له‌م باره‌یه‌وه بێته ئاراوه: ئایا توركیا ده‌یه‌وێت چی بكات؟ ئه‌و هه‌موو بنكه و باره‌گا سه‌ربازییه‌ی له باشوور دایكوتاون و پارتی ئاسانکاریی بۆ دەکات كه به رووكه‌ش په‌كه‌كه‌ی كردووه به بیانوو، هه‌ر به راستی بۆ شه‌ڕی په‌كه‌كەن یان چاوی له داگیركردنی باشووری كوردستانه؟
له‌م رۆژانه‌ی رابردوودا كتێبی شه‌مه‌ندۆفێری میزۆپۆتامیام ده‌خوێنده‌وه كه جه‌نگیز چاندار له شێوه‌ی گه‌شتنامه و بیره‌وه‌ریدا نووسیویەتی. زریان رۆژهه‌ڵاتی بۆ کوردیی وه‌ریگێڕاوه و رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان چاپیكردووه. سه‌رنووسه‌ری ئه‌و كاتی رۆژنامه‌كه ستران عه‌بدوڵڵا پێشه‌كیی بۆ نوسیووه. جه‌نگیز چاندار زۆر دۆستی مام جه‌لال و دكتۆر به‌رهه‌م بووه. له كتێبه‌كەیشدا له زۆر جێگه باس له رۆڵی مام جه‌لال ده‌كات له شكاندنی تابۆی دروستكردنی په‌یوه‌ندیی نێوان كورد و توركیا؛ هه‌روه‌ها له كردنه‌وه‌ی ده‌رگایه‌ك له‌سه‌ر كێشه‌ی كورد له توركیا و دروستكردنی په‌یوه‌ندی له‌نێوان توركۆت ئۆزاڵ و ئۆجه‌لان و زۆر بابه‌تی تر.
ئه‌وه‌ی له‌م كتێبه‌دا زۆر سه‌رنجی راكێشام ناوه‌ڕۆكی راپۆرتێكی "عوسبه‌ت ئومه‌م"ە له ساڵی 1925ـدا کە باس له مافی توركیا به‌سه‌ر ویلایه‌تی موسڵه‌وه ده‌كات. ئه‌و كاته‌ی چاره‌نووسی ویلایه‌تی موسڵ له‌نێوان به‌ریتانیا و توركیا هێشتا یه‌كلانه‌بووەته‌وه، به‌پێی ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه توركیا ره‌زامه‌ندیی داوه كه ویلایه‌تی موسڵ بخرێته سه‌ر عیراق، به‌ڵام ئه‌گه‌ر عیراق هه‌ندێک له مه‌رجه‌كان كه تایبه‌ت بوون به مافه‌كانی كوردەوە جێبه‌جێ نه‌كات، ئه‌وسا گه‌ڕانه‌وه‌ی ویلایه‌تی موسڵ بۆ سه‌ر توركیا مومكین ده‌بێت.
سه‌رهه‌ڵدان و هێنانه‌وه بەرباسی ئه‌م راپۆرته‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌روبه‌ندی جه‌نگی كه‌نداو، ئه‌و كاته‌ی ئه‌مەریكا بۆ ده‌ركردنی سوپای عیراق له كوەیت هێزی هێناوه‌ته ناوچه‌كه. سه‌ره‌تا له گۆڤارێكدا له ئه‌مەریكا وتارێك لەباره‌ی ناوه‌ڕۆكی ئه‌م راپۆرته‌ی كۆمه‌ڵه‌ی گه‌لان (عوسبه‌ت ئومه‌م)ەوە بڵاوده‌كرێته‌وه، به‌ڵام دواتر له حوزه‌یرانی ساڵی 1991دا مام جه‌لال و دكتۆر به‌رهه‌م و سه‌رچڵ قه‌زاز ده‌چنه توركیا و له 14ی حوزه‌یرانی 1991ـدا چاویان به توركۆت ئۆزاڵا ده‌كه‌وێت. جه‌نگیز چاندار وه‌ك رایه‌ڵه‌ی دروستكردنی په‌یوه‌ندیی نێوان تاڵه‌بانی و ئۆزاڵ له‌م كتێبه‌دا ده‌یگێڕێته‌وه کە له كۆبوونه‌یه‌كی به‌راییدا كه خۆیشی تیایدا ئاماده‌بووه، تاڵه‌بانی و به‌رهه‌م ساڵح و سه‌رچڵ قه‌زاز له‌گه‌ڵ قایا تۆپه‌ری وته‌بێژی سه‌رۆك كۆماردا له ئوتێل مه‌ڕمه‌ڕه كۆبوونه‌وه. نووسیویەتی "مام جه‌لال و به‌رهه‌م ساڵح راپۆرته‌كه‌ی 1925ـی كۆمه‌ڵه‌ی گه‌لانیان له جانتاكانیان ده‌رهێنا و باسی هه‌قی توركیایان له باكووری عیراق كرد."
پێشتر ئه‌وه‌مان ده‌زانی كه مام جه‌لال له ساڵی 1991دا بیرۆكه‌ی یه‌كگرتنه‌وه‌ی هه‌ردوو به‌شی باشوور و باكووری كوردستانی هه‌بوو کە وه‌ك هه‌رێمێكی فیدراڵ له چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تی توركیادا بژین. زۆر جاریش باسی ئه‌وه‌ی ده‌كرد كه چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد له ناوچه‌كەدا به‌ستراوه به چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورده‌وه له توركیا. له خواستی یه‌كگرتنی ئه‌م دوو به‌شه‌ی كوردستانیشدا ده‌یوت ئه‌گه‌ر له رابردوویشدا كاتێک كوردستان داگیركراوه یه‌كپارچه بووایە و له‌لایه‌ن یه‌ك ده‌وڵه‌ته‌وه داگیر بكرایە، باشتر بوو له‌وه‌ی كرایه دوو به‌ش و به‌سه‌ر دوو ئیمپراتۆریی وه‌ك عوسمانی و سه‌فه‌وییه‌كاندا دابه‌شكرا. دووبه‌ش بووایە باشتر بوو له سێ و له‌وه‌ی كراوه‌ته چوار پارچه‌وه. بۆیه ئه‌گه‌ر ئه‌م دوو به‌شه‌ی كوردستان یه‌ك بگرنه‌وه، له رووی جوگرافییه‌وه دوو پارچه‌ی كوردستان ده‌بنه‌وه به یه‌ك، ژماره‌ی كورد له توركیا ده‌گاته نیوه‌ی ژماره‌ی وڵاته‌كه و ده‌ستمان له ده‌ستی عه‌ره‌بیش ده‌بێته‌وه.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌م كتێبه‌دا هاتووه كه "ی. ن. ک." خۆی چاپیكردووه، زانیارییه‌كی تازه‌یه كه مام جه‌لال و د. به‌رهه‌م خۆیان وێنه‌ی ئه‌و راپۆرته‌ی كۆمه‌ڵه‌ی گه‌لانیان دابێته توركیا كه ماف به توركیا ده‌دات له ئه‌گه‌ری جێبه‌جێنه‌كردنی مافه‌كانی كورددا له‌لایه‌ن عیراقه‌وه، توركیا مافی داواكردنه‌وه‌ی باشووری كوردستانی هه‌بێت. دوور نییه مام جه‌لال ئه‌وه‌ی زانیبێت یان دركی به‌وه كردبێت كه رۆژێك دێت توركیا ئه‌و بنه‌ما یاساییه ده‌كاته پاسا و بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ویلایه‌تی موسڵ، بۆیه پێشنیازی ئه‌وه‌ی كردووه كه به‌شه كوردستانی به عیراقه‌وه لكێنراو له‌گه‌ڵ باكووری كوردستان یه‌كبخرێنه‌وه و پێكه‌وه له سیستمێكی فیدراڵیدا له‌گه‌ڵ توركیادا بن.
ئایا ئه‌وه‌ی ئێستا توركیا ده‌یكات به‌وه‌ی سنووری نێوده‌وڵه‌تیی سوریای به‌زاندووه و عه‌فرین و به‌شێك له جوگرافیای رۆژئاوای كوردستانی داگیركردووه، چاویشی له‌سه‌ر كۆبانێیه، سنووری نێوده‌وڵه‌تیی عیراقی به‌زاندووه و چه‌ندین بنكه‌ی سه‌ربازیی هێناوه‌ته ناوچه‌كانی بادینان و ئاماده‌سازیی بۆ په‌لاماردانی شنگال ده‌كات و چاویشی له‌سه‌ر كه‌ركووكه، كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییش نه‌ك هیچ كاردانه‌وه و سنووردانانێكی نییه، به‌ڵكو هه‌ر بێده‌نگیشه، ئاماژه‌ی چین؟ كورد بیر له چی ده‌كاته‌وه و چی ده‌كات له ئه‌گه‌ری پرۆژه‌یه‌كی له‌م جۆره‌دا كه سێ پارچه‌ی كوردستان ده‌گرێته‌وه؟
خ.غ