عیراقی
مستەفا کازمی کوژرانی ژمارەیەک بەرپرس و چەکداری داعشی راگەیاند
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆک وەزیرانی عیراق کوژرانی دوو بەرپرسی رێکخراوی تیرۆرستی داعشی راگەیاند، هاوکات ئاماژەی بەوەشکرد ژمارەیەکی چەکداری دیکەی سەر بە رێکخراوەکە کوژراون.
مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق لە جریوەیەکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر نووسیویەتی "ئەبو حەسەن ئەلغرێباومان لەناوبرد، کە بە فەرماندەی باشوری عیراقی داعش دەناسێنرا، لەگەڵ غانم سەباح کە بەرپرسی گواستنەوەی خۆکوژەکان بوو، هاوکات ژمارەیەک چەکداری دیکەش لەگەڵ ئەوانیدا کوژراون."

ئەم هەڵمەتەی کوشتنی تیرۆرستانی داعش لە دوای دوو تەقینەوەکەی شاری بەغدا دێت کە لە مانگی رابردوودا روویدا و ژمارەیەک هاوڵاتیی عیراقی کردە قوربانی.
س.س
س.س