کوردستانی
قایمقامیەتی سلێمانی دوو شوێن دادەخات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
راگه‌یاندنی قایمقامیه‌تی سلێمانی بڵاویکردەوە به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوون به مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن، قایمقامیه‌تی سلێمانی دوو ئارایشتگا داده‌خات و باس لەوەش دەکرێت خاوه‌نه‌كانییان رووبه‌ڕووی رێكاری یاسایی ده‌كرێنه‌وه.
له‌شكر حه‌مید، سه‌رۆكی لیژنه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی ئاشکرای کردووە "به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوون بە رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی و مه‌رجه‌كانی دیكه‌ی كاركردن، لیژنه‌ی ئارایشتگاكانی قایمقامیه‌تی سلێمانی ئارایشتگای میسری له گه‌ڕه‌كی شه‌هیدانی سه‌رچنار و ئارایشتگای هه‌ودا له گه‌ڕه‌كی به‌ختیاری شاری سلێمانی داخست"
سه‌رۆكی لیژنه‌كانی قایمقامیه‌ت باسی لەوەش کردووە "له‌كاتی سه‌ردانی لیژنه‌ی ئارایشتگای قائیمقامیه‌ت ده‌ركه‌وتوه هه‌دوو شوێنه‌كه پابه‌ندی رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی و مه‌رجه كوالێتییه‌كان نه‌بوون".
له‌شكر حه‌مید روونیشی دەکاتەوە "به‌فه‌رمانی قایمقامی سلێمانی هه‌ردوو ئارایشتگای میسری و هه‌ودا داده‌خرێن و خاوه‌نه‌كانیشیان رووبه‌ڕووی رێكاری یاسایی ده‌كرێنه‌وه".
ک.ر