راپۆرت

چیرۆكی لەسێدارەدانی سەركردەیەكی سەربازیی لەلایەن جۆزیف سالینەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


چیرۆكی لەسێدارەدانی سەركردەیەكی سەربازیی لەلایەن جۆزیف سالینەوە
مەودا میدیا-

دیمیتری بافلۆف، یەكێك لە سەركردەكانی سوپای یەكێتیی سۆڤێت تۆمەتباركرا بە جیبەجێنەكردنی ئەركە سەربازییەكانی بەرانبەر نیشتمان، لەلایەن ئەندامانی لیژنەی كۆمسیۆنی گەل بۆ كاروباری ناوخۆ و دواتریش بە فیشەك كوژرا.

رۆژی 23ی ئابی 1939، لەنێوان یواكیم فون ریبنتروب، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا و فیاتشیسلاف مۆلۆتف، وەزیری دەرەوەی سۆڤێت لە مۆسكۆ، رێككەوتنی "دەستدرێژینەكردنە سەر یەكتری" لەنێوان هەردوو وڵات واژۆكرا، بەپێی رێككەوتنەكە رێزگرتن لە ئاشتی و دەستدرێژینەكردنە سەر یەكتر و هەڵبژاردنی بێلایەنی لەكاتی هێرشكردنی یەكێكیان بۆ سەر لایەنێكی دیكە، ناوەڕۆكی رێككەوتنەكەبوون، لەلایەكی دیكەوە هەردوولا بەشێوەیەكی نهێنی لەسەر دابەشكردنی خاكی پۆڵەندا و دانانی هێڵێكی سنووریی نوێی نێوانیان لە ئەوروپای رۆژهەڵات رێككەوتن، رۆژی 1ی ئەیلولی 1939 ئەڵمانیا هێرشیكردە سەر پۆڵندا و ئەوەش بووە سەرەتای راگەیاندنی شەڕی دووەمی جیهانی، دوای 17 رۆژ سۆڤێت دەستوەردانی سەربازیی كردە ناو رۆژهەڵاتی هۆڵەندا بەئامانجی خستنە سەر خاكی سۆڤێت بەپێی ئەوەی لە رێككەوتنامەكەدا هاتبوو.

لەگەڵ ئەوەشدا، سەركردە جۆزیف ستالین بڕوای وابوو كە رێككەوتنامەی "دەستدرێژینەكردنە سەر یەكتر" بەسە بۆ پاراستنی وڵاتەكەی لە مەترسییەكانی شەڕی نازییەكان، هەروەك زۆرێك لەو راپۆرت و هۆشدارییانە هەواڵگرییانەی سەبارەت بە مسۆگەرێتی هێرشی ئەڵمانەكان بۆ سەر یەكێتی سۆڤێت بۆیان دەنارد.

جۆزیف ستالین رووخا كاتێك رۆژی 22ی یۆنیۆی 1941 كاتێك هەواڵی دەستپێكردنی پرۆسەی بربرۆسای پێگەیشت، ئەو پرۆسەیە ئەڵمانەكان بۆ داگیركردنی زەوییەكانی سۆڤێت دەستیانپێكرد و لە چەند هەفتەیەكدا هەژاران سەربازی سۆڤێت دەستگیركران، لە بەرانبەر ئەوەدا بەرپرسانی سۆڤێت دەستیانكرد بە لێكۆڵینەوە لە هۆكارەكانی رووخانی سوپای سۆڤێت و بەو هۆیەیشەوە چاوەكان كەوتنە سەر سەركردەی بەرەی رۆژئاوای سۆپای سۆڤێت جەنەڕاڵ دیمیتری بافلۆف.

بافلۆف كێیە؟

دیمیتری بافلۆف رۆژی 4ی نۆڤەمبەری 1897 لە گوندی فۆنیوكا لە ناوچەی كۆسترومای روسی بەشداریی شەڕی یەكەمی جیهانیی كردووە و رۆڵێكی دیاری هەبووە، بەدوای ئەوەشدا، بافلۆف سەركردایەتیی فەیلەقەكانی پیادە و زرێپۆش لە سوپای سووری، پێش ئەوەش بڕوات بۆ ئیسپانیا بۆ بەشداریكردن لە شەڕی ناوخۆ لە بەرژەوەندیی كۆمارییەكان لەنێوان ساڵانی 1936 بۆ 1937.

لە شەڕی ناوخۆی ئیسپانیادا، وەكو راوێژكاری سەربازیی و سەركردەی یەكێك لە فەیلەقەكانی زرێپۆشی سۆڤێتی بەشدارییكردبوو كە بەو هۆیەیشەوە میدالیای پاڵەوانی یەكێتی سۆڤێتی بەهۆی دەستكەوتە سەربازییەكانییەوە وەرگرت، هەروەها بووە خاوەن ناوبانگێكی باش لای سەركردە سەربازییەكان و ستالین لە نیشتمانەكەیدا.

لەگەڵ گەڕانەوەدا بۆ یەكێتیی سۆڤێت، بافلۆف یەكێك بوو لەوانەی رزگاری بوو بوو لە كۆمەڵكوژییەكانی ستالین، هەروەها رێگەی دا بە بەشداریكردنی لە شەڕی زستان لە دژی فنلەندا پێش ئەوەی بە ساڵی 1940 وەكو سەركردەی بەرەی رۆژئاوای سوپای سۆڤێتی دیاری بكات.

لەسێدارەدانی

شەوی 21ی حوزەیرانی 1941، دیمیتری بافلۆف لە شاری كییف چاودێری یەكێك لە ئاهەنگە كۆمییدییە مۆسیقییەكانی دەكرد، لەگەڵ ئەوەش لە سەركردایەتی باڵای سەربازییەوە، ئاگاداركردنەوە و هۆشداریی بۆ بافلۆف نێردرابوو سەبارەت بە چڕكردنەوەی هەوڵەكانی لە بەرەی رۆژئاوا بەهۆی بوونی هەواڵ لەبارەی هێرشی چاوەڕوانكراوی ئەڵمانییەكانەوە، لەگەڵ ئەوەشدا بافلۆف ئامادەی ئاهەنگی كۆمیدیی مۆسیقا بوو تا كۆتایی و رەتیكردەوە كییف بەجێبهێڵێت و بەو هۆیەیشەوە سەركردە سەربازییەكانی توڕەكرد.

لەگەڵ دەستپێكردنی پرۆسەی بەربەروسا، بافلوف 45 فرقەی سەربازی لەژێردەستدا بوو، كە زۆربەیان خۆبەخش بوون كە هیچ ئەزمونێكی سەربازیان نەبوو، لەژێر فەرمانی بافلوف دا بوون، لەگەڵ پێشرەویكردنی ئەڵمانەكان بافلۆف پەیوەندیی كرد بە هەموو یەكە پێشكەوتووەكانی فرقەكەیەوە، بۆ جێبەجێكردنی فەرمانی ستالین كە پێشتر بە دەقی قسە پێی وتبوو لە هێرشەكانی ئەڵمان و رێگریكردنیان.

بافلۆف متمانەی بە گرنگی زرێپۆش نەبوو بۆ بردنەوەی جەنگەكە لە شەڕی جیهانی دووەم، بەوهۆیەشەوە گرنگی زۆری نەدا بەو جۆرە چەكە هێزەكەی گەشتە بەردەم هێزەكانی ئەڵمانیا كە لەوكاتەدا شاری مینسك و بیالیستۆك كەوتنە ژێر دەستی ئەڵمانەكان، 650 هەزار سەربازی لە ژێر دەستدا بوو جگە لە 150 هەزار سەرباز هەموویان كوژران و بریندار بوون، 200 هەزاریان بریندار بوون و 300 هەزاریشیان بەدیلی كەوتنە دەست ئەڵمانەكان.

بەهۆی ئەو كارەساتە سەربازییەوە، بافلۆف تۆمەتباركرا بە سەرپێچی لە فەرمانەكان و لەلایەن لیژنەی گەلەوە بۆ كاروباری ناوخۆ دەستگیركرا و گوللـەباران كرا لە رۆژی 22ی حوزەیرانی 1941 لە نزیك مۆسكۆ و پلە سەربازیەكەی لێكرایەوە، لەگەڵ مردنی ستالین بەرپرسانی سۆڤێتی بەشێوەیەكی رەمزی پلەكەیان گەڕاندەوە بۆ بافلۆف لە ساڵی 1956.

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان