ئینستتیوتى نارین
ئێران کانێکی گەورەی زێڕی دۆزییەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئاژانسی میهری ئێرانی لە زاری بەرپرسانی وەزارەتی بازرگانیی و پیشەسازی ئێران بڵاویكردەوە، کانێکی زێڕیان دۆزیوەتەوە بە ملیۆنان تەن خۆڵی تێدایە.
بەپێی ئاژانسەکە "مۆڵەتی وەبەرهێنان بە ناوی "شادان" دراوە بە كانەكە".
باس لەوەشکراوە "یەدەگی خۆڵ و بەردی کانە نوێیەکە، بەنزیكەی 8 ملیۆن تۆن دەخەمڵێنرێت".
هەروەها "ئێران خاوەنی 15 کانێ زێڕە، زۆربەیان لە ناوچەكانی رۆژهەڵاتی کوردستانن، یەكێك لە کانە گەورەكانەكان، دەكەوێتە پارێزگای ورمێ، ناوی كانەكە "زەڕشۆران"ـە، ساڵانە بڕێکی زۆری زێڕی عەیار 24ـی لێ بەرهەمدەهێنرێت.
ع
بیروڕا


