کوردستانی

لەسەر دۆسیەی تەقەكردن پێنج تۆمەتبار دەستگیركران

مەودا میدیا - سلێمانی |


 لەسەر دۆسیەی تەقەكردن پێنج تۆمەتبار دەستگیركران
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەستگیرکردنی پێنج تۆمەتباری راگەیاند بە تۆمەتی تەقەکردن، لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکاندا دەستیش بەسەر چەکێکی جۆری کڵاشینکۆفدا گیرا.

لە راگەیەندراوەکەدا پۆلیسی سلێمانی رایگەیاندووە "دوای ئەوەی سێ‌ ڕوداوی تەقەكردن لەشاری سلێمانی روویدا و هاوڵاتییەكیش سكاڵای لای هێزەكانی پۆلیس تۆماركرد، پۆلیسی سلێمانی لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردوو دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەری لێكۆڵینەوە و وەرگرتنەوەی كامێراكانی چاودێری توانرا لەماوەی كەمتر لە شەش کاتژمێر پێنج تۆمەتبار لەسەر ئەو دۆسیەیە دەستگیربكرێن".

ئاماژە بەوەکراوە "دوو لە تۆمەتبارانە لە سێ‌ شوێنی جیاواز تەقەیان كردووە كە یەكێیان لە ماڵی سكاڵاكار و دووانەكەی تریان لە كافتریایەك و هۆتێلێك كە پەیوەندی بە سكاڵاكارەوە هەبووە، سێ‌ تۆمەتبارەكەی تریش پەیوەندییان بە هۆكاری تەقەكردنەكە هەبووە"، ئەوەش هاتووە "لە ئێستا سەرجەم تۆمەتباران بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە".

https://www.facebook.com/SulaymanyaPolice/videos/880798356030415
س.س
Qaiwan
Qaiwan