کوردستانی

حکومەتی هەرێم: بە‌ردە‌وام دە‌بین تا گە‌یشتن بە‌ رێككە‌وتنێكی گونجاو لەگەڵ بەغدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


حکومەتی هەرێم: بە‌ردە‌وام دە‌بین تا گە‌یشتن بە‌ رێككە‌وتنێكی گونجاو لەگەڵ بەغدا
مەودا میدیا-

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند ئەمڕۆ جێگری سەرۆکی حکومەت و شاندی دانوستانکاری هەرێم رێڕەوی گفتوگۆکانیان لەگەڵ سەرۆکی حکومەتدا باسکردووە و روونیشی کردووتەوە بە‌ردە‌وام دە‌بن تا گە‌یشتن بە‌ رێككە‌وتنێكی گونجاو.

لە راگەیەنراوی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، ئەمڕۆ چوارشەممە، لە کۆبوونەوەیەکدا و بە بەشداری مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەت و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت و ژمارەیەک لە وەزیرەکان، گفتوگۆی هەنگاوەکانی پرۆژە یاسای بودجە کراوە، هاوکات قوباد تاڵەبانی باسی لەوەکردوە، کە ھە‌موو داتا و زانیارییە‌كان لە‌بارە‌ی داھات و خە‌رجییە‌كان بە‌ شێوە‌یە‌كی شە‌فاف خراونە‌تە‌ڕوو لە‌ دانوستاندنە‌‌كان.

جێگری سەرۆکی حکومەت دەڵێت "بە‌ردە‌وام دە‌بین تا گە‌یشتن بە‌ رێككە‌وتنێكی گونجاو" و دەشڵیت "ئامادەییشمان نیشانداوە‌ بۆ رێككە‌وتن لە‌سەر بنە‌مای دە‌ستوور و یاسا بە‌ركارە‌كان و گفتوگۆكان بە‌ردە‌وام دە‌بن تا گە‌یشتن بە‌ رێككە‌وتنێكی گونجاو".

لە کۆبونەوەکەدا دارا رەشید، وەزیری پلاندانانی هەرێم تیشکی خسووتە سەر "ئامادەکارییەکان و هەنگاوەکانی داڕشتنی پڕۆژە یاسای بودجەی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2021".

ک. ر
Qaiwan
Qaiwan