کوردستانی
پارتی وەڵامی کەجەکە دەداتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان لەبارەی گرژی و پێكدادانی نێوان چەكدارانی پەكەكە و سوپای توركیا لە چیای گارە و بڵاوکردنەوەی راگەیەندراوێکی كەجەكە روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە.
مەحمود محەمەد، وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند "وێڕای رەتكردنەوەی ئەو قسە و تۆمەتە بێ بنەمایانە، جەخت لەوە دەكەینەوە كە پارتی هیچ پەیوەندیی بە ناكۆكی و گرژییەكانی نێوان ئەو دوولایەنەوە نییە، لە راستیدا، ئەوە پەكەكەیە كە دەستی سوپای توركیای راكێشاوەتە ناو هەرێم و ئاڵۆزی و تێكدان و ناسەقامگیری بۆ هەرێم گواستووەتەوە. كە پەكەكە شەڕی توركیای لەناو خاكی توركیادا نەكردووە و بەردەوام لە هەڵاتندایە و خەڵكی تر بە دوای خۆیدا رادەكێشێت، پارتی چ تاوانێكی كردووە".
ئاماژە بەوەشکراوە "دووپاتی دەكەینەوە كە پارتی پەیوەندیی بەم شەڕانەوە نییە، هیچ ڕێگەشی لە پەکەکە نەگرتووە كە شەڕ بكات یان نا، کە شەڕیان پێ ناکرێت و هەر لە هەڵاتندان هیچ خەتای پارتی نییە و با واز لەو تۆمەتە بێ بنەمایانە بهێنن، پەکەکە خۆی باش دەزانێت کە ئەگەر پارتی بە راستی دەستی لەو شەڕانەدا هەبووایە، پەکەکە لە دۆخێکی خراپتردا دەبوو".
لە روونکردنەوەکەشدا وتەبێژی پارتی دەڵێت "پێمان وایە باشترین چارەسەری بۆ ئەو ناسەقامگیرییە ئەوەیە كە پەكەكە بەلای خۆی لە كۆڵی هەرێمی كوردستان بكاتەوە و چیتر نەبێتە هۆی ناسەقامگیری و تێكدانی ژیانی هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان".
س.س