کوردستانی
بەشیر حەداد: ھەرێم سەرجەم داتا و زانیارییەکانی پێشکەش بە عیراق کردووە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەبارەی رێککەوتنی هەولێر و بەغدا رایگەیاند گرنگترین بنەما کە ببێتە دەروازەیەک بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان پابەندبوونی ھەمووانە بە دەستوورەوە و باسی لەوەش کردووە نزیکبوونەوەی زۆر لەنێوان ھەرێم و بەغدا ھەیە لەسەر پرۆژە یاسای بودجە.
د. بەشیر حەداد، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە "گفتوگۆکانی نێوان وەفدی دانوستانکاری ھەرێم و لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران شەفاف و راشکاوانە بووە و لە دید و بۆچوونەکانی نێوان ھەرێم و بەغدا نزیکبوونەوەیەکی زۆر ھاتووەتەدی".
حەداد دەڵێت "ھەرێمی کوردستان سەرجەم داتا و زانیارییەکانی پێشکەش بە حکومەتی فیدراڵ کردووە و کۆبوونەوەیەکی سەرکەوتووش لەنێوان دیوانی چاودێری دارایی حکومەتی فیدراڵ و دیوانی چاودێری دارایی ھەرێم بەڕێوەچووە".
ک. ر